English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامان ستار: داوادەکەین لە هەولێر ڕێکارەکان چڕتربکرێنەوە بۆ پێشگیری بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
2020-03-12 [04:09 AM]

ZNA- هەولێر


سامان ستار، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ ۱۲ـی ۳ـی ۲۰۲۰ پێنجەمین کۆبوونەەی نائاسایی لەسەر پرسی رووبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەنجام درا، بۆ ڕێگری کردن لەو ڤایرۆسە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گشت وەزارەت و شوێنە پەیوەندیدارەکانی هەلستاون بە کۆمەڵێک رێکاری تووند بۆ ئەوەی بەکەمترین زیان خەلکی هەرێمی کوردستان لێدەربازبێت.


سامان ستار گووتی:  ئێمە ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی  ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر کۆمەلێک تەورە و باس و ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگری کردن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا باسکران لەوانە ئەو مزگەوتانەی کەوتوونەتە سەنتەری شاری هەولێر کە داخراون دەرگایان بکرێتەوە بۆئەوەی زۆرترین خەلک بتوانێت لە هەر کاتێکدا بێت بتوانێت دەستیان بشۆن کەل و پەلەلی خۆپارێزیش لێیان دابنرێت  کە ئەمە باشترین ڕێگایە بۆ خۆ پارێزی، هەروەها ماموستایانی ئاینی گرتەی ڤیدیۆی دورست بکەن لە ڕێگەی میدیاکانەوە یان سۆشیاڵ میدیاوە بلابکەنەوە بۆئەوەی زۆرترین زانیار بگات بە هاولاتیان.


هەروەها ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، هاوکات ئەندامی لێژنەی تەندورستی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرە گووتی:  بۆ ئەوەی ئەو ڤایرۆسە زیاتر تەشەنە نەکات پێویستە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان حکومەت کە زیاتر کرێداراوی ئەو پرسەن  هەولەکانیان وەگەربخەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی سەردانی وولاتانی دەرەوەیان کردیە کەرەنتینە بکرێن، لە گەل ئەوەشدا داوام کرد حکومەت هەلمەتێکی سەرتاسەری رابگەیێنت بۆ پشکنینی هاولاتیان مال بە مال بۆ زیاتر دڵنیا بوون لەوەی کە ڤارۆسەکە کەمتر تەشەنەی کردوە، ئێمە داوا دەکەین لە دوای کەرەتینەکردنی شارەکان لە هەولێر ڕێکارەکانی تووندتربکرێن بۆ پێشگیری لە بلابوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نابێت رێگابدرێت هیچ بازرگانێک قۆرخی کەل و پەلە پزیشکیەکان بکات ئەوانەی بۆخۆپارێزی هاولاتیان بەکاردێت.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 769جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad