English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر کرمانج عوسمان: ئەگەری دووبارە راسپاردنەوەی عادل عەبدولامەهدی هەیە
2020-03-12 [05:54 AM]

ZNA- هەولێر


 


ئێستا عێراق لە بارەدوخێکی ناسەقامگیر دەروات ئەمەش لە داوای ئەو شکەستە دێت کە ئەو کەسەی لە لایەن سەرۆککۆماری عێراق راسپێردراوبوو، بەپێی دەستوور دەبێت لە دوای ۱٥ رۆژ کەسێکی تر دەست نیشان بکرێت بۆوەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.

 

دکتۆر کرمانج عوسمان، ماموستای زانکۆ، بە ئاژاسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پێناچێت لایەنە عێراقییەکان لەو ماوە دیاریکراوەی کە دەستوور ڕێگای پێداوە بۆ دەست نیشان کردنی کەسێك بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق بگەنە رێکەوتن بۆدەستنیشان کردنی جێگرەوەی محەمەوو توفیق عەلاوی کە لە ماوەی ڕاسپاردنی شکستی هێنا، هەر بۆیە باس لەوەدەکرێت دووبارە سەرۆک وەزیرانی دەست لە کارکێشاوەی عێراق عادل عەبدولمەهدی دەکرێت بۆ ئەو پۆستە.  

 

کرمانج عوسمان گووتی: ئەگەر لایەنەکانی عێراق شکستیان هێنا لەوەی رێکبەون لەسەر دەست نیشانکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئێستا زەمینەلە بارە بۆ ئەوەی عادل عەبدولمەهدی ڕابسپێردێتەوە بۆ ئەو پۆستە عێراق لە زۆر قەیراندایە زۆربەی دام و دەزگاکانی عێراق لە بەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا پشۆیان راگەیاندوە ئەوانەش گشتیان ئاماژەن کە عێراقییەکان ناتوانن بگەنە رێکەوتن، هیچ بەربەستێکی یاسایی نیە کە دووبارە سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی ئێستای عێراق ببێتەوە سەرۆک وەزیران ئەو ئەگەرەش زۆرە.

 

هەروەها ئەوماموستاییە زانکۆ ئەوەشی خستەروو:  ئەگەر دووبارە عادل عەبدلمەهدی ڕابسپێردێتەوە بەهەمان رێکارەکانی سەرەتایی پێکهێنانی وەزاری دا دەرواتەوە لە ماوەی مانگێک دەبێت کابینەی نۆی پێکبێنێت، ئەویش ئەوتا هەموو وەزیرەکانی ئێستا کە هەن دادەنێتەوە یان بەشێکیان یان هەموویان دەگورێت، بەپێی زانیارییەکان هەر وادەبێت کە عادل عەبدولمەهدی بکرێتەوە سەرۆک وەزیران چونکە بەپێی دەستوور ئەگەر لەماوەی ئەو ۱٥ ڕۆژەدا رێکنەکەوتن کە زۆر دوورن لە رێکەوتن، ئەو کات سەرۆك کۆمار دەبێتە سەرۆک وەزیرانیش کە بەوەش قبوڵ کراو نیە چونکە شیعە بەبەشی خۆی دەزانێت سەرۆک کۆمار کوردە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad