English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بارودۆخى عێراق جێگاى مەترسییە چونکە کومەڵێک هێزى چەکدارى سەربەخوو کار دەکەن
2020-03-12 [08:53 AM]

​ZNA - هەولێر


راوێژكارێكی مه‌كته‌ب سیاسی پارتی رایگه‌یاند: بارودۆخى عیراق جێگاى مەترسییە ، چونکە کومەڵیک هیزى چەکدارى سەربەخوو بێ ئەوەى رێز لە حکومەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بگرن کاردەکەن ، بە تایبەتى پەلاماردانى هیزە کانى ئەمریکاو هاوپەیمانان.

عارف روژدی سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكاری مه‌كته‌ب سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: بارودۆخى عیراق جێگاى مەترسییە ، چونکە کومەڵیک هیزى چەکدارى سەربەخوو بێ ئەوەى رێز لە حکومەت و دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بگرن کاردەکەن ، بە تایبەتى پەلاماردانى هێزەکانى ئەمریکاو هاوپەیمانان لە کاتێکدا ئەو هێزانە بە رێککەوتن لەگەل حکومەتى عێراقدا کاردەکەن و عێراق لەو پەرى پێویستیدایە بە مانەو هاوکارییەکانی ئەوان.

عارف روژدی ئاشكراكرد: تەنگژەیەکى قوڵ هەیە لە نێوان خەلک و دەسەلاتداراندا ، بە دریژایی ٤ مانگە لە هەموو شارەکانى خواروو ناوەراستى عێراق و پایتەختەکەیدا سەدان هەزار کەس لە خوپێشانداندان داواى لادانى لایەنە سیاسیەکانى دەستهەلاتدار دەکەن ، لە لایەکى دیکەوە ئێستا عیراق سەروک وەزیرانى نییە کە لە هەمان کاتدا بەرپرسی هیزە چەکدارەکانى ولاتە ، لە کاتیکدا سەر لە نوی داعش تا راددەیەکى باش خوى ریکخستوتەوە و دەست بە جموجول و پەلاماردانیان کردووە لە زوربەى پاریزگاکانى عیراقدا بە تایبەتى (کەرکوک ، نەینەوا ، سەلاحەددین ، دیالا) لە سونکەى ئەم بارودوخە ئاماژپیکراوەدا پێناچێت عێراق لە ئاستێکى شیاودابێت ، لە بوارى سیاسی ، ئیدارى و سەربازیدا ، زێدەبارى ئەو بوارانە عێراق هاوشێوەى ولاتانى دیکە رووبەرووى نەخوشییەکى ڤایروسی (کرونا) ى کوشندەبووە.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی دیاریكرد: دەرەنجامى ململانێی توندى نێوان روسیاو سعودییە لە بارەى بەرمهێنانى نەوتەوە ، بازارى نەوت کەساس بووە ، ئەمەش کاریگەرى نەرێنى دەنوێنێ لەسەر بوودجەى عێراق کە خوى لە خویدا پرە لە کەم و کورى و ناهاوسەنگى و هێشتا نەبووەتە یاساش لە پەرلەمان ، بویە ناتوانین بڵێین عێراق لە بارودوخێکى باشدایە.





ئەم هەواڵە 1252جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad