English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا بەهۆی کۆرۆنا باری نائاساییان راگەیاند
2020-03-13 [06:29 AM]

ZNA-هەولێر


بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە، تا ئێستا ویلایەتەکانی ڤێرجینا و نیویۆرک باری نائاساییان راگەیاندووە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەپێناو رێگرتن لە زیاتر بڵاوبووەنەوەی، ویلایەتەکانی نیویۆرک و ڤێرجینا باری نائاساییان راگەیاندووە.

دوای ئەوەی لە شاری نیویۆرک باری نائاسایی راگەیەندرابوو، ئەمڕۆ لە شاری نیویۆرکی ناوەندی ویلایەتەکەش باری نائاسایی راگەیەندرا.

بەپێی سەرچاوە فەرمییەکان، ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمریکا ١٠٠٠ کەسی تێپەڕاندووە.

لە هەریەک لە دراوسێکانی واشنتۆنی پایتەختیش (ماریلاند و ڤێرجینا) رێوشوینی نوێ گیراونەتەبەر.

راڵف نۆرسام حاکمی ویلایەتی ڤێرجینا دوای تۆمارکردنی ١٧ حاڵەتی کۆڕۆنا، باری نائاسایی لە ویلایەتەکەیدا راگەیاند.

لە ویلایەتی ماریلاندیش دوای تۆمارکردنی ١٢ حاڵەتی کۆرۆنا، دەرگای قوتابخانەکان داخرا.





ئەم هەواڵە 2074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad