English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی، چییاییەكی بەرز وپۆڵایین بۆ داكۆكیكردن لە مافەرەواكانی كورد وكوردستان
2020-03-13 [07:14 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


پارتی ئەو قوتابخانە كوردایەتیی و سیاسییەیە كە لەسەر دەستی سەركردەیەكی كاریزمای بارزانی نەمر دەستی دایە مەشخەڵی خەبات  وكوردایەتی ، بارزانی نەمر ئەو قوتابخانەیەی لەسەر بناغە و هەوێنی ئازادی بیرو ڕای جیاواز، ڕەخنەگرتن ، دادپەروەری و یەكسانی و لەسەر بنەمای یەكڕیزی و بەرگری و پرسە چارەنوسازەكان لەمەڕ نەتەوە و نیشتیمان و پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و كوردستانیەكاندا بوو.دوای زیاتر لە حەوت دەیە ، ئەو قوتابخانەیە ، بەهێزتر و گەشاوەتر لە جاران  هەنگاوەكانی  بەرەو ئامانجەباڵاكانی میللەتەكەمان، بەردەوامین لە خەباتی مەدەنی و شارستانی لە پێناو چەسپاندنی پایەكانی دیموكراتی و زەمینەسازی بۆ حكومەتێكی مەدەنی و دیموكراسیخوازانە، پارتی دیموكراتی كوردستان بەردەوامە لە بەدەستهینانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان، كە لە دوای راپەرینە شكۆمەندەكەی بەهاری 1991 پارتی بەرابەرایەتی بارزانی  یەكەمین هەنگاوی دامەزراندنی حكومەتێكی خۆماڵی و پەڕلەمانی كوردستان و هەڵبژاردن و دەنگدانی هاونیشتیمانیان بوو لە كوردستان.سەرۆك مسعود بارزانی یەكەمین سەركردەی نێو بزافی ڕزگارخوازی گەلی كورد بوو كە داوای هەڵبژاردنێكی زۆر ئازاد و دیموكراسیانەی ئەنجامدا لە كوردستان، سەرباری دامەزراندنی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستان قۆناغەكانی دوای هەڵبژاردن پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاوی نا بەرەو چەسپاندنی فیدراڵیەت، فیدراڵیەتیش ئامانجی سەرۆك بارزانی  بوو لە رۆژهەڵاتی ناوەرٍاستدا ، لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراق و ڕوخاندنی سەدام  لە 2003  پارتی وبارزانی بە لەبەرچاوگرتنی  بارودۆخی سیاسی و هەستیاری ناوچەكە و عێراق و كوردستان  هەنگاوی جدی و زەمینەسازی كرد، بۆ ڕێكخستنەوەی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێم و بەدەستهینانی متمانەی نیودەوڵەتی و هەرێمی، وەپاشانیش هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ئاسەوارەكانی شەڕی نەگریسی ناوخۆ كە كاریگەری نەرێنی لەسەر رەوشی سایكۆلۆژی و دەروونی هاوڵاتیان بەجئ هیشتبوو، هەنگاوی زیاتری بەرەو زیاتر پێشكەوتن وگەشەسەندنی دیموكراسی بەرەو بەدیهێنانی مافەرەواكانی كوردستان هاویشت .ئەو هەنگاوانەش ئامانجی زەمینەسازی و كەش ڕەخساندن بووە بۆ چەسپاندنی ڕای ئازادی گەلی كوردستان و دەنگی میللەتیش لە ڕابردوو سەنگی محەك بووە! كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئاست متمانەی خەلكی كوردستان و یەكەمی بئ ڕكابەر بووە لە هەلبژاردنەكاندا. دوای چەند ساڵ گۆرانكارییەكانی ناوچەكە وهەروەها ڕووداوەكانی 11 سیپتیمبەر و شەڕی ئەفغانستان و عێراق، بەهاری عەرەبی و هاتنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ، قەیرانی دارایی و دابەزینی نرخی پەتڕۆڵ و سەرهەڵدانەوەی شەڕو ململانێكان لە كوردستانی باكور و شەڕی سوریا، چەند پاكیجێكن پێویستی بە خویندنەوە و وردبینی و تیگەیشتنی عەقلانی هەیە، هەموو ئەم هاوكێشانە كاریگەرییان هەیە لەسەر دۆخی جیۆسیاسی و كۆمەڵایەتی و خەلكی كوردستان.سەردەمی ئێستا پێویستیمان بە دیدو جیهانبینێكی نەتەوەیی یە، دەرفەتەكان زێڕینن و سەرۆك بارزانیش گشت تواناكانی خستۆتەگەر بۆ ئەوەی  لەلایەك دەستكەوتەكانی گەلی كورد  پارێزراو بن و لەلایەكی تریشەوە ئەو مافانەی دەیان ساڵە خەبات و قوربانی بۆ دەخشین بەدەستی بێتێتەوە .، ئامانجەكانی سەرۆك بارزانی قۆستنەوەی دەرفەتەكانە لە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواكانمان .پارتی بەرابەرایەتی بارزانی ، بەرپرسیارەتی ئەزمونی سیاسی و حوكمرانی كوردستان لە ئەستۆی دایە ، پارتی دیموكراتی كوردستان خاوەنی سەنگ و قورساییە و هێندەی سەنگی خۆی كاریگەری و بەرپرسیارەتی هەیە لە ناو پرۆسەی سیاسی و حوكمڕانی كوردستاندا.پرسی كورد لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانكارییەكان، یەكێكە لە پرسە گرنگ و ئەكتیڤەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست، سەرۆك بارزانی لەناو ئەم پرسەدا دەیەوێت كورد گەمەكەرێكی دیپلۆماتیك و دەنگ و رەنگی كورد لە كۆڕو كۆمەڵە نیودەوڵەتی و هەرێمییەكاندا دەنگ و دەنگدانەوەی هەبێت، سەرۆك بارزانی پرسی كورد و مافەڕەواكانی بە كۆمەڵگای جیهانی گەیاندووە، ئەركی هەموومانە كە پاڵشت و هاوكاری هەنگاوەكانی بین.لە ئێستاشدا سەرۆكایەتی هەرێم خوازیارە سەرجەم لایەنەكان  بە هەستی یەكریزی و تەبایی رووبەرووی پێشهاتەكان ببنەوە  وسەرۆك بارزانی خوازیارە هەمووان بەیەك دەنگ و یەكرەنگ بەرەو  بەدەسهێنانی مافەرەواكان هەنگاو بنێنن .





ئەم هەواڵە 3214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad