English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٤ی ئادار رۆژێكی پرشنگدار لە مێژووی گەلی كوڕدستان
2020-03-13 [07:44 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


١٤-٣ھەر سالێ پرشنگدارترین رۆژە لە مێژووی گەلی كوردستان چونكە لەم بەروارەیەدا لە ساڵی 1903 سەركردەی مێژوویی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان (بارزانی نەمر) هاتۆتە دونیا هەر لەبەر ئەمەش بەرۆژی ناسینی ناسنامەی گەلی كوردستان ناسراوە چونكە بارزانی نەمر سمبولی بەرخودانی نەتەوەیی ونیشتیمانی یە كە لە ناسكترین قۆناغدا رابەرایەتی گەورەترین و درێژترین شۆرشی كرد لە مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لە پێناو داكۆكی كردن لە مافە رەواكانی خەلكی كوردستان كە سەرەنجام تەمی نا ئومێدی رەواندەوەو بەرەو تروپكی ئومێد و بروا بەخۆبوون ھەنگاوی نا بۆ گەیشتن بە رزگاری و ئازادی تا گەلی كوردستانیش ھاوشانی گەلانی دونیا ھەست بە بوونی خۆی بكات بەمەش سەلماندی كە مەحالە ئیدی كورد لە بچێ و هەموو تەمەنی خۆشی لەم رێگایەدا بەخت كرد كە سەرئەنجام لە سایەی رابەرایەتی كردنی دا دەسكەوتی گەورە و مێژووی بەدەست هاتن كە دیارترینیان ناچار كردنی رژێمی ئەوكاتی عیراق بوو بۆ یەكەم جار دانی بە مافەكانی گەلی كوردستان دانا بۆیەش كورد و بزوتنەوەی رزگاریخوازەكەی بە ناوی بارزانی نەمرەوە ناسرا كە نوسەری ناسراو مامۆستا سەلام عەبدوللا لەیەكێ لە بیرەوەرییەكانی دا باس لە رووداوێكی حەقیقی ژیانی دەكات كە لە سالی ١٩٧٩دەیەوێت لە رێگای نھێنیەوە لە توركیا بچێتە سوریا لە شاری گەڤەری نزیك وان لە باكوری كوردستان لە لایەن ھێزەكانی توركیا دەستگیر دەكرێت كاتێك دەیانەوێت رادەستی ھێزەكانی عیراقی بكەنەوە لە دەرفەتێكدا لە شاری جەزیرە رادەكات تا لە ناوەراستێ شارەكە دەستگیر دەكرێتەوە لە ئەنجامدا دووچاری شەرێكی سەخت وچارەنووساز دەبێتەوە ویستوویانە كە لەبچەی بكەنەوە لەم سەرووبەندەدا خەلكێكی زۆر لە دەوروبەریاندا كۆبووینەتەوە بۆ راكێشانی ھەستی خەلكەكە مامۆستا سەلام پر بەدەمی ھاوار دەكات تا بەھانایەوە بچن و رزگاری بكەن لە دەست جەندرمەكان چونكە پێشمەرگەیە و دەیانەوێت رادەستی حكوومەتی عیراقی بكەن بەلام ھیچ كەسێك بەلایەوە ناچن لە ناچاری دابۆ جاری دووەم داوای بەھاناوە چوون لەخەلكەكە دەكات و دەلێ فریام كەون پێشمەرگەی بارزانیم ھەر كە خەلكەكە گوێبستی ناوی بارزانی دەبن ھەستیان دەجولێت ولەبن دەستی جەندرمەكان رزگاری دەكەن كەئەمەش گەورەیی وكاریگەری ناوی مەزنی بارزانی نەمری سەلماندبەسەردۆست ودوژمن  بۆیەش ئەستەمەبەبێ ناوی بارزانی نەمر باس لە مێژوو و خەبات و قوربانی دانی گەلەكەمان بكرێت كە بۆ هەتا هەتایەش وەك هێمایەك بۆ خەباتی نەتەوەیی دەمێنێتەوە كە ھەموو ئەمانەش دەسەلمێنێ بارزانی نەمر مولكی هەموو خەلكی كوردستان نەك تەنها مولكی لایەنێك یان بنەمالەیەك لەگەل ئەوەی بەجەستە لە ناومان دانی یە و مالئاوای یەكجارەكی لێ كردوین بەلام رێبازێكی پر لە رێبواری بۆ داكۆكی كردن لە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكانی خەلكی كوردستان  بۆ جێھێشتووین كە لەناوماندا درەوشاوەیەكە رێبازی كوردایەتی و پێكەوەژیان ویەكسانی و دادپەروەرییە كەدلنیاین ھەرلەم رێگایەدامافەكانمان بەدەست دەھێنین.
پیرۆزبێت ساڵیادی لە دایك بوونی بارزانی نەمر كە تا دواساتەكانی ژیانی دابۆ كوردوكوردستان ژیا.





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad