English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی رێكاری نوێ لە سلێمانی ده‌گیرێته‌به‌ر
2020-03-14 [03:35 AM]

ZNA - هەولێر


 

قايمقامی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە و ێنەیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس هاتووە، رایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و رێگری كردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سلێمانی، هاوڵاتیانی به‌ڕ‌ێز ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ (2020.3.15) رێكاری نوێ له‌شاری سلێمانی ده‌گیرێته‌به‌ر و داواكارین هه‌مولایه‌ك پابه‌ندبن پێوه‌ی، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ناچارین رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران بگرینه‌به‌ر.

 

1-    كردنه‌وه‌ی دوكانی نانه‌واخانه‌ و فڕنی سه‌مون و ماركێتی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌ و دوكانی سه‌وزه‌ و میوه‌.

 

2-    دلیڤه‌ری و گواستنه‌وه‌ی سه‌وزه‌ و میوه‌ بۆ ماڵه‌كان رێگه‌پێدراوه‌.

 

3-    هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هاوڵاتیان به‌پیاده‌ به‌مه‌به‌ستی كڕینی پێداویستی ته‌نها له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیاندا ده‌بێت.

 

4-    بۆ كڕینی پێداویستی‌ مۆڵه‌تی شۆفێری و سه‌نه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت تا ده‌گه‌ڕیته‌وه‌.

 

5-    ته‌نها رێگه‌ به‌ هاتوچۆكردنی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و شاره‌وانی له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رێگه‌پێدراون.

 

6-    گه‌یاندنی نه‌خۆش بۆ نه‌خۆشخانه‌كان رێگه‌پێدراوه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 1225جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad