English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ئەکرەم فەریدون: دۆخی ئێستای هەرێم پێویستی بە یەکگووتاری میدیا هەیە
2020-03-15 [10:49 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە گەل بلاوبوونەوەی دەنگۆی هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستاندا میدیا و دەزگا میدیاییەکان زۆر بە شپرزەی کەوتنە بلاوکردنەوەی ڕێنمایی جۆراوجۆر لەسەر هەبوونی ئەو ڤایرۆسە بی ئەوەی چاوەرێ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم بن بۆیە لەو جۆرە دۆخانە یەکگووتاری میدیا پێویستە بۆ رووبەرووبوونەوەیان.

 


دكتۆر ئه‌كره‌م فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ئه‌مین مامۆستا له‌ به‌شی راگه‌یاندن کۆلێژی ئەدەبیاتی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند: ئه‌ركی میدیا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌یاندنی زانیارییه‌ له‌ گشت ده‌روازه‌كانییه‌وه‌ (بینراو، بیستراو، خوێندراو و سۆشیال میدیا) ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو وڵاتێكه‌ و بۆ هه‌موو كاتێكه‌، به‌ڵام له‌كاتی دروستبوونی قه‌یران یان ئاریشه‌یه‌ك ده‌بێ به‌رپرسانه‌تر مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌ی كه‌ جه‌ماوه‌ری تێكه‌وتوو بكات، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا له‌به‌ر زۆری كه‌ناڵه‌ میدیاییه‌كان و ساده‌یی جه‌ماوه‌ر، میدیا ده‌بێ ببێته‌ پردێكی باوه‌ڕوپێكراو له‌گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و رێنماییه‌كان له‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ربگرێت و بگوازێته‌وه‌، نه‌ك هۆكارێك بێت بۆ دروستكردنی دڵه‌ڕاوكێ و لێكترازانی ده‌روونی رووخانی وره‌ی تاكی كورد.

 

 

 دكتۆر ئه‌كره‌م فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ئه‌مین گووتی: میدیای كوردی زۆربه‌ی كات خۆی هۆكاربووه‌ بۆ دروستبوونی ئاریشه‌ نه‌ك ده‌ربازبوون، ئه‌مه‌ شتێكی زۆر خراپه‌ هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌ناڵی میدیایی هه‌یه‌ كه‌ بێ خاوه‌نن و كه‌سانی نائه‌كادیمی و ناپرۆفیشناڵ سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نه‌بوونی كه‌ناڵێكی فه‌رمیی كه‌ هه‌موو زانیارییه‌ فه‌رمییه‌كانی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی بگوازێته‌وه‌ هۆكارێكی تره‌، یه‌كگووتاری له‌ میدیای كوردیدا به‌كارێكی زۆرباش ده‌زانم و بۆ سه‌ركه‌وتن و ده‌ربازبوونمان له‌و دۆخه‌ی كه‌ به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه‌.

 

هەروەها ئەو ماموستایەی زانکۆ لەبەشی ڕاگەیاندنی کۆلێژی ئەدەبیات گووتی: له‌سه‌ره‌تای دروستبوون و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا، شپرزه‌یه‌كی ته‌واو به‌راگه‌یاندنی كوردییه‌وه‌ به‌ئاشكرا دیابوو، هه‌ر كه‌ناڵێك و رێنمای خۆی به‌بێ گه‌رانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت و لایه‌نی پزیشكی په‌خش و بڵاوده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زیاتری له‌ناو هاوڵاتیاندا، میدیاش هه‌نگاوی خێرای به‌ره‌و ئاڕاسته‌ گونجاوه‌كه‌ هاویشت و بۆ ده‌ستخستنی ڕێنماییه‌كان.
بوونی ژووری عه‌مه‌لیاتی راگه‌یاندنی كوردیی تایبه‌ت به‌و كێشه‌یه‌ پێویستییه‌كی گونجاوه‌ و ده‌بێ هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی دروست كردنی ئه‌و ژوره‌ بده‌ن، له‌هه‌مان كاتدا ده‌بێ په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆییان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و لایه‌نی پزیشكیدا هه‌بێت و تاكو رێنماییه‌ نوێییه‌كان وه‌ربگرن و بۆ هاوڵاتیان بگوازنه‌وه‌.

 


دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad