English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەک: رێژەی کوشتن لە کەمپی ئەلهول زیادی کردووە
2020-03-15 [12:02 PM]

ZNA - هەولێر


 

سەرچاوەکان رایانگەیاند، ئاماری ئەو کەسانەی لە کەمپی بەندکراوانی داعش لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکوژرێن ڕووی لە زیادبوونە، ڕۆژی ڕابردووش 14ی مارسی 2020 تەرمی پەنابەرێکی عێراقی لە کەمپی ئەلهول لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکەی سووریا دۆزرایەوە.

ئەحمەد ڕەحمی لەبەرپرسانی سەربازیی ئەو کەمپە دەڵێت تەرمی پەنابەرەکە لە نزیک بەشی دووهەمی کەمپەکەدا دۆزراوەتەوە کە پیاوێکی تەمەن 30 ساڵی عێراقییە بەناوی "باکر فەرهان".

ئەم بەرپرسە سەربازیەی کەمپی ئەلهول وتیشی، کوژراوەکە جگە لەو زامانەی لە ئەندامانی جەستەی کەوتووە چەکوشێک لەلای داکەوتووە کە گومان دەکرێت هەر بەو چەکوشە کوژرا بێت.

باسی لەوەش کرد، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕێژەی کوشتنەکان لە کەمپی خەڵکانی داعش زیاتر بووەتەوە و گومانیش هەر لەسەر زیندانیانی داعشە.

ئەحمەد ڕەحمی روونی کردەوە، دۆخی ئێستای کەمپەکە نیگەرانی کردووین، بەتایبەت لەبەشی ژنانی داعش ڕێژەی کوشتنەکان زیاترە. بەگوێرەی ئامارەکان ئەمە حەوتەمین حاڵەتی کوشتنە لە چوار مانگی ڕابردوودا.

کەمپی ئەلهول لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریاوە بەڕێوەدەبرێت و پاش هێرشەکانی تورکیا ئەم کەمپە شایەتحاڵی زیاتر بوونی تاوانەکانە.

بەپێی ئەو ئامارەی بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ڕایانگەیاندووە نزیک لە 40 هەزار کەس کە هاوسەر و منداڵانی داعشن لە کەمپی ئەلهول کراون کە 25 هەزار پەنابەری عێراقی و سووریشیان لەگەڵە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 703جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad