English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر: لەگەل کەم بوونەوەی خواست لەسەر کارەبا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی زۆرتر دەبێت
2020-03-15 [12:02 PM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر رایگەیاند، لەگەل بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ھۆکارەکانی گەرم کردنەوە کەمتر بەکاردێت و دۆخی کارەبا باشتر دەبێت، ھەروەھا ئێستادا لە ھەولێر ڕۆژانە ١٩ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان دەدرێت.

حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بە گوێرەی توانامان و ئەو رێژەیەی کە بۆ پارێزگای ھەولێر دانراوە کارەبا دابەشدەکەین، کاژمێرەکانی ھەبوونی کارەبا پەیوەستە بەدوو فاکتەر، یەکێکیان لەو برە کارەبایەی کە لە تۆری نیشتیمانی ھەرێم پیماندەدرێت، دووەمیان پەیوەستە بە رێژەی خواست لە سەر کارەبا، ھەرچەبدە رێژەی بەرھەمھێنان زیاتربێت دۆخی کارەبا باشتر دەبێت و ھەروەھا بە پێچەوانەشەوە، لەگەل زۆر بوونی خواست لە سەر کارەبا دۆخی ھەبوونی کارەبا خراپ دەبێت، لە ئێستا دا لەگەل بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وەرزی سەرما بەرەو نەمان دەچێت، ھۆکارەکانی گەرم کردنەوە کەمتر بەکاردێت و دۆخی کارەبا باشتر دەبێت خواستلەسەر کارەبا کەم دەبێتەوە، تاوەکوو دەگەینە وەرزی گەرما ئەو کاتە پێچەوانە دەبێتەوە.


بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ھەولێر گووتی: بە پێی ئەو رێژەیەی کە بۆ پارێزگای ھەولێر دانراوە و لە دۆخی ئێستادا ‌لەگەل ھەبوونی چەندین کێشەو گرفت، ئەو شوێنانەی کە خواستی کارەبای زۆر لەسەرە، لە ٢٤کاتژمێر، ١٩ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتییان دەدەین، ئەو شوێنانەی کە کێشە و گرفتیان ھەیە، کەمتر لەو ١٩ کاتژمێر کارەبایان پێ دەدرێت، پێدانی کارەباش بەم شێوەیە بەەدەوام دەبێت تا دەگەینە وەرزی گەرما کە خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێتەوە.

حوسێن حەمەد گووتیشی: وێزگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا تایبەتنیە تەنھا بە پارێزگایەک ھەرچەندە ئەگەر لە پارێزگایەکدا کار بکات، بەلام پەیوەستنین بەو شوێنەی کە لێی کاردەکەن، ھەرچی کارەبا بەرھەم دەھێنرێت لە ھەرێمی کوردستان دەخرێتە تۆرێکەوە پێی دەگووترێت ھێلی ١٣٢کەیڤی کە سەرجەم پارێزگایەکانی ھەرێمی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بەگوێرەی رێژەی بەشە کارەبای ئەو پارێزگایە و کارەبا دەبەش دەکرێت بەسەر پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1267جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad