English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیاری دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە رەنگە نەتبیستبێت
2020-03-15 [01:58 AM]

ZNA ــ هەولێر


كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەڵێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و كاتێك توشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە، بەئاسانی لەنێوان مرۆڤەكان دەگوزارێتەوە.

ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 157 هەزار و 375 کەس بەرزبوەتەوە، پێویستە خۆت بپارێزریت و دوركەوتنەوە لەشوێنی زۆر قەرەباڵغ و رەچاوكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی، ماڵپەری bestlife چەند زانیاریەکی نوێی دەربارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

یەکەم: کۆڤید- 19 دەتوانێت لەسەر روی کەلوپەلەکان بمێنیتەوە بۆ ماوەی 3 رۆژ.

دوەم: لەگەڵ کەسە بەتەمەنەکانیشدا، مەترسی لەسەر ئەو کەسانەش هەیە کە کێشی جەستەیان زۆرە.

سێیەم: بە پلەی گەرم بەرز ڤایرۆسەکە لەناوناچێت، بۆیە باشترە چاوەڕێی گۆڕانکاری نەکەیت لە کەشوهەوا بەڵکو رێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەیت.

چوارەم: ئاژەڵە ماڵییەکانیش ئەگەری هەیە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببن، کاریگەری دەبێت لەسەریان.

پێنجەم: ئەو پەتایانەی لە پێشودا هەبون مەترسی زیاتریان هەبو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ ملیۆنان کەسیان لەناودەبرد، هەربۆیە کۆڤید- 19 مەترسی کەمترە.

شەشەم: 20 چرکە دەست شتن بەس نییە بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە لەنابچێت، بەڵکو پێویستە لە نێوان 20 بۆ 30 چرکە دەستەکانت بشۆیت.

حەوتەم: دەمامک بە تەواوی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزێت، تەنیا ئەگەری توشبونت کەم دەکاتەوە، هەروەها جۆری دەمامکیش رۆڵی هەیە لە پاراستنی تەندروستیت.

هەشتەم: بۆ ئەوەی ماڵەکەت لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەدور بێت پێویستە پێڵاوەکان لە ژورەوە دانەنێیت، هەروەها پێش لەپێکردنی پێڵاو و دوای لەپێکردنی دەستەکانت بشۆ، چونکە هۆکارێکن بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

نۆیەم: منداڵان ئەگەری توشبونیان بە ڤایرۆسەکە %1، بەڵام ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 30 بۆ 79 ساڵە ئەگەری توشبونیان هەیە بەڕێژەی %90.





ئەم هەواڵە 1735جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad