English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا هەڕەشە لە راگرتنی فێستیڤاڵی فیلمی کان دەکات
2020-03-15 [04:23 AM]

هەولێر – ZNA


بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەگەری هەیە چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان کەمبکرێتەوە یاخود ئەمساڵ بەڕێوە نەچێت.

 

هەر بەهۆی بڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، ئەپڵ تیڤی کاری وێنەگرتنی زنجیرەی "For All Mankind"،  "Servant"، "Mythic Quest" و "Lisey’s Story" بۆ کاتێکی دیکە دواخست و تۆڕی نێتفلێکسیش کاری وێنەگرتنی بەرهەمەکانی راگرتووە.

 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان وەستێندراون، بەتایبەت کاری وێنەگرتن و نمایشکردنی فیلمە سینەماییەکان و زیانێکی زۆری بە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان گەیاندووە.

 

هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە، زۆربەی هونەرمەندانی گۆرانیبێژ کۆنسێرتەکانیان هەڵوەشاندەوە.

 





ئەم هەواڵە 7414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad