English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا: لاینەعێراقییەکان تاکو ئێستا لەسەر کەسێك رێکنەکەوتوون
2020-03-15 [06:25 AM]

ZNA- هەولێر


 

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لەو کاتە دەستوورییە دوو ڕۆژی ماوە  بۆ دەست نیشان کردنی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، تاکو ئێستا کۆبوونەوەکانی ئەو لێژنەی بۆ ئەو پرسە پێکهندراوە کە حەوت کەسە بەردەوامە بۆ یەکلای کردنەوەی کەسێک چونکە زۆرکەس داوای پێشکەش کردوە هەم لە لایەن لایەنە سیاسیەکان بێت یان کەسانی سەربەخۆ کە داواویان پێشکەش کردوە بەلام تاکۆ ئێستا کەس یەکلای نەبووتەوە.


فارس عیسا گووتی: لەو باوەردانیم کەسێکی دیکە بێت هاوشێوەی بیر  باوەری محەمەد توفیق عەلاوی مامەلە بکات، لە هەمان کاتدا هەر کەسێک بێت دەبێت بەپێی دانووستاند لەگەل لایەنە سیاسیەکاندا بکات و ئەگەرنا داوجار دەنگدانە چارەنووسی هەر کەسێک باش نابێت کە وەک عەلاوی بیربکاتەوە.

 

هەروەها فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوشی خستەروو: لای ئێمە گرنگ نیە هەرکەسەک بێت ئەوە پشکی لایەنە شیعە دەبێت ئەوان لە ناو خۆیاندا رێکەون کە تاکۆئێستا رێکنەکەوتوون، لای ئێمە ئەوە گرنگە دەستووری عێراق جێ بەجێ بکات و پابەندنی دەستوور بێت،چونکە عێراق عێراقی پێکهاتەکان بۆیە دبەێت پێکهاتەکانیش بەشداربن لە دارشتنی سیاسەت جێ بەجێ کردندا هەموو پێکهاتەکان شەریکی راستەقینەبن، ئەگەر ئەوە هەمووی نەبوو هیچ رێکەوتنێک نەبوو ئەوا حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت تاکۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 937جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad