English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دارایی لەسەر دابەش كردنی مووچە ڕوونكردنەوە دەدات
2020-03-16 [08:25 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكرد، لەبەر رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نەمەنتوانیە مووچە بدەین، دەشڵێت، مووچە ئامادەیە بۆ ئەوەی دابەشی بکەین بەتایبەت مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە.

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "لە چەند رۆژی رابردوو هەندێک هەڵڵا لەسەر روونکردنەوەیەکی وەزارەتی دارایی دروستکرا، پێشتر وەزارەتی دارایی خشتەیەکی دابەشکردنی مووچەی راگەیاند کە لە رۆژی یەکەشەممەوە دەستیپێدەکرد، بەڵام لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە رۆژی یەکشەممەوە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، کە قەدەغەی هاتووچۆش هەبێت، ئەوە دیارە کە بانکەکانیش ناکرێنەوە، پێشمەرگەش ناتوانێت هاتووچۆ بکات".

وەزیری دارایی گوتیشی: "پارەی پێشمەرگە حازرە، رۆژی یەکشەممەش ئەو پارەیە حازر بووە، قەدەغەی هاتووچۆ نەبووایە رۆژی یەکشەممە پێشمەرگە مووچەی وەردەگرت، بەڵام بەداخەوە چەند پەرلەمانتارێک بە دیاریکراوی چەند پەرلەمانتارێکی یەکێتی، بابەتێکیان گەورەکرد کە حەقی نەبوو، هەر هیچ نەبێ دەبێت حیسابی ئەوەیان کردبا حکومەتی هەرێم پێکەوەییە بەتایبەت لەنێوان ئەو سێ حیزبەدا، پارتی، یەکێتی و گۆڕان، هیچ نەبێت پێش ئەوەی بیکەن بە هەڵڵا پرسیان بە کاک قوباد بکردایە، چونکە هیچ بڕیارێک لەم حکومەتەدا بەبێ ئاگاداری کاک قوباد نادرێت".

ئاوات شێخ جەناب دەشڵێ: "بارودۆخەکە هی موزایەدە نییە، حەق نییە کەسمان موزایەدە بەسەر کەسماندا بکەین، لەسەر دڵسۆزی پێشمەرگەبێت، ئەگەر زۆر دڵسۆزبن بۆ پێشمەرگە بەقەدەر ئێمە دڵسۆز نین بۆ پێشمەرگە، ئێمە هەموو گەنجیێتیمان لە پێشمەرگایەتی دانا".

 





ئەم هەواڵە 5980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad