English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکردەێکی رۆژئاوا: پەیەدە نایەوێ رێکەوتن بکات و یاری بەکات دەکات
2020-03-16 [08:52 AM]

ZNA- ھەولێر


سەکردەێکی رۆژئاوای کوردستان باس لەوە دەکات ئەوەی تێبینیمانکردووە پەیەدە دەستبەردای دۆزی کوردبووە خزمەت بە رژێمی سوریا دەکات و بەدوریش دەزانین یەکریزی نیشتیمانی دروست بکات وە تاوەکوو ئێستاش ژمارەێکی زۆری کادیری ئەنەکەسە لە زیندانەکان دا ماونەتەوە.

 

عبدولڕەحمان ئاپۆ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان - سوریا بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەتاوەکو ئێستا پەیەدە کات بەرێدەکات و پابەندی رێکەوتنەکان نیەو رێگرە لە یەکریزی کورد لە رۆژئاوای کوردستان و ھەتاوەکوو ئێستا ١٨ ئەندامی ئەنەکەسە لە زیندانەکانی پەیەدە دان .

لە بەشێکی تری قسەکانی دا ئاپۆ گووتی بەشێکی خەلکی رۆژئاوای کوردستان بوونەتە قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی پەیەدە بەتایبەت ئەندام و لایەنگرانی ئەنەکەسە، جگە لەوە پەیەدە پەیوەندی لەگەل تورکیا و حکومەتی سوریا ھەیە کەچی ھەلی لێک نزیکبوونەوەی ھێزە کوردییەکان نادات .

ئەو سەرکردەیەی ئەنەکەسە ئەوەشی خستە روو کە چەندین رێکەوتنمان ھەیە وەکوو رێکەوتنی ھەولێر یەک و دوو وە ھەروەھا رێکەوتنمای دھۆک لە ژێر سەرپەرشتی سەرۆک بارزانی بەلام تاوەکوو ئێستا پەیەدە ھیچ لەو رێکەوتنانەی جێبەجێ نەکردووە ھۆکاری ئەمەد دەست تێوەردانی قەندیلە لە رۆژئاوای کوردستان بۆیە تاوەکوو پەیەدە خۆی لە ھەژموونی پەکەکە رزگار نەکات دۆخی رۆژئاوا کوردستان بەرەو باشی ناچێت.





ئەم هەواڵە 961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad