English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێم: زیاتر گرنگی دەدەین بەو کەلووپەلانەی کە پێدویستی رۆژانەی خەلکن
2020-03-16 [12:29 PM]

ZNA-هەولێر



بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە ھەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لە ئێستادا تەنیا لە سێ دەروازەی نێودەوڵەتییەوە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێران دەکرێت و بازرگانی زیادی کردووە، ھەروەھا ئێمە زیاتر گرنگی دەدەین بەو کەلووپەلانەی کە پێدویستی رۆژانەی خەلکن،
 
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە ھەرێمی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران لەم کاتە تایبەتەدا بەفەرمی لە سێ دەروازە نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت، لەرێگەی دەروازە سنووریەکانی باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران ئەنجامدەدرێن.
 
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە ھەرێمی کوردستان گووتی: ئەو دەروازانەی کە بازرگانییان لێ ئەنجامدەدرێت زۆر بەباشی لە رووی تەندروستیەوە کۆنترۆڵکراون، ھەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی کەدێن شۆفێرەکانیان پشنینیان بۆ دەکرێت و دەبێت ھەموویان رێنمایەکانی وەزارەتی تەندروستیان جیبەجێ کردبێت وەک دەمامک و پەنجەوانەو و تەقیم، ھەروەھا ئۆتۆمبێلەکانیش دەرمانپرژێن دەکرێت. 

ساماڵ عەبدولڕەحمان گووتیشی: لە دەروازەکانی باشماخ ‌و پەروێزخانیش ئاڵوگۆڕی بازرگانی ١٠٠٪‏ زیادی کردووە، ھەروەھا لە حاجی ئۆمەرانیش زیاد بووە، زیاتر ئەو پێداویستیانەی کە رۆژانە بەکاردێن خواستیان لەسەرە لە ئێستادا بەرێژەیەکی بەرچاوتر لە جاران دێن و رێژەکەیان زیادی کردووە، بەلام پێدویستیەکانی تر کە خواستی کەم لەسەرە لە ئێستادا کەمتر دێن، ئێمەش زیاتر گرنگی دەدەین بەو کەلووپەلانەی کە پێدویستی رۆژانەی خەلکن، کەمتر بایەخ بە بابەتەکانی تر دەدەین.
 
ھەروەھا ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە ھەرێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروزەکانی پشتە، کێلێ، سەیرانبەن ‌و تەوێڵە بەھۆی کۆرۆناوە داخراون و ھیچ ئاڵوگۆڕێکی بازرگانییان لێوە ناکرێت.
 
ئەمە دوای ئەوەی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران بۆ ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاژێر راگیرا، لە رۆژی ٢٥ی ٢ی ٢٠٢٠ـدا ئەنجوومەنی وەزیران دووبارە بڕیاری دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەژێر چاودێریەکی وردی تەندروستیدا بکرێتەوە. بۆ ئەو ئاڵوگۆڕەش دەروازە نێودەوڵەتییەکانی باشماخ، پەروێزخان و حاجی ئۆمەران دیاریکراون.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad