English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرنسا: رێکاری توند بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگرێتەبەر
2020-03-17 [07:15 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند، لە هەندێک ناوچە هاتووچۆی قەدەغەکردووە، پۆلیسیش خاڵی پشکنین دادەنێن تاوەکو دڵنیا بن کەس سەرپێچی ناکات، لە ئەگەری سەرپێچی کەسەکە سزای یاسایی دەدرێت.

کریستۆفێ کاستانەر، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەوبارەوە رایگەیاندووە، هەندێک هاتووچۆێ نێوان ماڵ و کار، یان کڕینی شتومەک، یان هۆکارێکی تەندروستی لە ئێستادا رێگای پێدراوە، بەڵام داوا لە خەڵک دەکەین، باشترین چارەسەر ئەوەیە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.

وەزیری ناوخۆ دەشڵێت، ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاتووچۆ دەبێت، مۆڵەتی تایبەتییان پێدەدرێت.

لە فەرەنسا، شەش هەزار و 650 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، لەو ژمارەیەش، 148 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش چاکبوونەتەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5623جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad