English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرمایەدارێكی تری شاری هەولێر لەكرێچیەكانی خۆش دەبێت
2020-03-17 [08:06 AM]

ZNA – هەولێر


دوای ئەوەی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی،  لە وتارێكیدا داوای لە سەرمایەداران كرد كە دۆخەكە لەبەرچاو بگرن و ھاوكاری ھاووڵاتییان بن، ژمارەیەك زۆر سەرمایەدار بە دەنگ داواكەی سەرۆكی حكومەتەوە ھاتوون، سەرمایەدارێكیش لە ھەولێر رایدەگەیەنێت، كە لە كرێی ئەم مانگەی كرێچییەكانی خۆش دەبێت.

پشتیوان خالید، سەرمایەدارێكی شاری ھەولێرە به K24 رایگەیاند: "لەسەر راسپاردەی سەرۆكی حكومەت، لەگەڵ برایەكانم بڕیارماندا لە كرێی ئەم مانگەی كرێچییەكانمان خۆش بین، بارودۆخێك ھاتووەتە پێشەوە دەبێت لەگەڵ حكومەت و ھاووڵاتیان پێكەوە ھەوڵبدەین تێپەڕێنین، ھیوادارم ھەمووان بێنە سەرخەت".

ئەو دەشڵێت: "گرنگە سەرمایەداران بێنە پێش و لە ھەموو شتێك چاویان لە حكومەت نەبێت، بە ھەموومان دەتوانین دۆخەكە تێپەڕێنین".

 





ئەم هەواڵە 1729جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad