English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... ئەمەریكا لە چەند بنكەیەكی سەربازی دەكشێتەوە
2020-03-17 [08:31 AM]

​ZNA – هەولێر


هێزەکانی ئەمەریکا لە چەند هەفتەی داهاتوودا لە سێ بنکەی سەربازی عێراق دەکشێنەوە و رادەستی هێزەکانی عێراقی دەکەنەوە، یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی قائیم دەبێت لە باکووری رۆژئاوای بەغدا. 

بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا رایانگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هێزەکانیان لە سێ بنکەی سەربازیی عێراق دەکشێننەوە و لە بنکە سەرەکییەکان کۆیاندەکەنەوە.

یەکێک لەو بنکە سەربازییانەی هێزەکانی ئەمەریکا لێیدەکشێتەوە، بنکەی سەربازیی قائیم دەبێت کە دەکەوێتە باکووری رۆژئاوای بەغدای پایتەختی عێراق.

بڕیارە چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە بنکەی قائیم لەم هەفتەیەدا تەواو ببێت، بە گوتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا لە رێورەسمێکدا بنکەکە رادەستی هێزەکانی عێراق دەکەنەوە و کەلوپەلە سەربازییەکانیان بە سوپای عێراق دەدەن، ئەوەش بۆ ئەوەی لە دابینکردنی ئاسایشی وڵات هاوکاریان بێت.

ئەمەریکا پێنج هەزار و 200 سەربازی لە عێراق هەیە و هەشت بنکەی سەربازیی بە دەستەوەیە، بڕیارە لە دوای بنکەی سەربازیی قائیم، لە هەفتەکانی داهاتوودا لە دوو بنکەی دیکەش بکشێتەوە. 

 

 





ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad