English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا تەواوی سینەماکانی نیۆیۆرک دادەخات
2020-03-17 [04:17 AM]

هەولێر – ZNA


بە بڕیاری سەرۆکی شارەوانی نیۆیۆرک، بۆ رێگیرکردن لە باڵبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی سینەماکانی ئەو شارە داخران.

 

جگە لە سینەماکان، تەواوی هۆڵە شانۆییەکان، شوێنی بەڕێوەچوونی ئاهەنگەکان و یانەی شەوان بڕیاری داخستیان دراوە و ئەم بڕیارە لە 17 ئەم مانگە جێبەجێدەکرێت.

 

بەهۆی بڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسەوە، زیانێکی گەورە بە کەرتی پیشەسازی کۆرۆنا کەوتووە و کاری وێنەگرتنی زۆربەی فیلمەکان راگیراوە.

 

هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی  ئەو ڤایرۆسە ئەکتەری فەرەنسی و جیهانی، ئیدریس ئیلبا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

 

ئەو ئەکتەرە لە تویتێکدا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دوای ئەوەی هەستی کرد دووچاری ئەو ڤایرۆسە بووە و خۆی کەرەنتینەکردووە ەو دواتر پشکینی پێویستی ئەنجامداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری نەرویژی و جیهانی، کریستۆڤەر هیڤجۆ، تووشی هەمان ڤایرۆس بووە.

 

ئەو ئەکتەرە لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری سینەمایی تۆم هانکس و هاوژینەکەی کە تووشی ئەو ڤایرۆسە ببوون، ئەو شوێنەیان جێهێشت کە تێیدا کەرەنتینەکرابوون و بۆ ماوەی پێنج رۆژ تێیدا مانەوە و لە لە ماڵەکەیاندا درێژە بە کەرەنتینەکردنیان دەدرێت.

 

هانکس و هاوژینەکەی ریتا ویلسن، لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە لە ئۆسترالیا بڵاووکردەوە.





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad