English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانکۆی شەریفی تاران: رەنگە چەند ملیۆن کەس لە ئێران بە کۆرۆنا بمرن
2020-03-17 [04:35 AM]

ZNA- هەولێر


ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی شەریفی تاران سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرنا پێشان دەدات ئەگەر خەڵک هاوکاری نەکەن و کرۆنا کۆنترۆڵ نەکرێت، رەنگە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لە ئێران بەم ڤایرۆسە بمرن.

ئاژانسی هەواڵی ئاسۆشیتێدپرێس لە زمان دکتۆر ئەفرووز ئیسلامی، کە پزیشکە و پەیامنێری رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێرانیشە، بەپشت بەستن بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی شەریفی تاران دەڵێت: سە سیناریۆ بۆ کرۆنا لە ئێران پێش‌بینی کراون.

سیناریۆی یەکەم: ئەگەر خەڵک لە ئێستاوە دەست بە هاوکاری بکەن، چاوەڕوان دەکرێت هەتا ڤایرۆسەکە تەواو دەبێت. ١٢٠هەزار کەس تووش بن و ١٢ هەزارکەس بمرن.

سیناریۆی دووهەم: ئەگەر لەهاوکاری‌کردن کەمتەرخەم بن، رەنگە ٣٠٠ هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە ببن و ١١٠ هەزارکەس بمرن.

سیناریۆی سێهەم: ئەگەر خەڵک هیچ چەشنە هاوکارییەک نەکەن، رەنگە سیستەمی تەندروستیی ئێران کە ئێستا زۆر ماندوو و لەکارکەوتووە، لەبەریەک هەڵبوەشێتەوە و بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکان، چوارملیۆن کەس تووش بن و ٣ملیۆن و ٥٠٠هەزارکەس گیانیان لەدەست بدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن دانیشتووانی تارانی نزیکەی ١٨ ملیۆن کەسی گوێ بە وشیارکردنەوەکان نادەن.





ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad