English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دکتۆر ڕێبین سەلام: لە وانیە عێراق بگاتە باری نائاسایی
2020-03-17 [04:55 AM]

ZNA- هەولێر


 


لەدوای دەست لە کارکێشانەی عادل عەبدولمەهدی و شکستی محەمەد توفیق عەلاوی بۆ شوێنگەرەوەی  ئەمرۆ لەلایەن سەرۆک کۆمارە عەدنان زورفی ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی کابینەی نوێی عێراق پێکبهێنێت.

 

 

دکتۆر رێبین سەلام ماموستای زانکۆ بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی ڕاگەیاند:  بەپێی دەستووری عێراقی بڕگەی پێنجەم ماددە ۷٦ دەستوور بە پێی ئەو بڕکەیە بێت دواهەمین دەرفەتە بۆ هەڵبژاردنی کەسێکە بۆ پێکهێنانی کابینە، بۆ ئەمە ماوەی ۱٥ ڕۆژ لەبەردەستی سەرۆک کۆمار دەبێت بۆ ڕاسپاردنی کەسێک بۆ ئەو پۆستە لەدوای شکستی کەسێکی پێش خۆی، لەبەر ئەوەی مالی شیعە نەیتوانی لەو ماوەیەدا ڕێکبکەون بۆیە لە ماوەیە یاساییەکەی دا لایدا بۆیە سەرۆک کۆماریش ئەوەی ئەمرۆ کرد، بەلام لێرەدا شێتکی تر هەیە کە بڕیارێکی سەرۆکایەتی دادگای فیدڕاڵی هەیە کە دەلێت ئەو ڕۆژانەی کە پشوون هەژمارناکرێن بۆ ئەو بڕیارە.


دکتۆر ڕێبین ئەوەشی گووت:  ئەگەر بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی نەبوووایە کە ڕۆژەکانی پشووە فەرمییەکان بۆ ئەو بڕیارە هەژمار ناکرێت ئەگەر نا دوا وادە ۱٥ـی ئەو مانگەبوو لە بەردەستی سەرۆک کۆمار بۆڕاسپاردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.


ئەو ماموستایە زانکۆ سەبارەت بە کاندیکردنی عەدنان زەرفی ئەوەی خستەروو: دوای کاندید کردنی ئەو بەرێزە دەبێت ڕێک پێچەوانەی کاندیدە فاشیلەکەی پێش خۆی کەمحەمەد توفیق عەلاوی بوو هەناگاو بنێت ئەگەر نا چارەنووسی لە عەلاوی باشترنابێت، دەبێت لەهەولێر بڕیاری کۆتایی وەربگرێت، چونکە هەولێر بڕیاری ستراتیجی و ئەمانی هەموو عێراقە بۆیە دەبێت باش بزانێت کە ئەوەی عەلاوی کرد ئەو نەیکاتەوە،  ئەگەر ئەوەش نەیتوانی لە ماوەی یەک مانگدا کابینەی وزاری خۆی پێکبێنت ئەو کاتە دەگەرێینەوە بۆعادل عەبدولمەهدی چونکە بابەتی دەست لە کارکێشانەوە نیە لە دەستووردا، وە ترسێکی دیکە هەیە لە عێراقدا ئەکەری ئەوەی هەیە ماددەی ٦۱ دەستووری جێ بەجێ بکرێت کە باری نائاسایی رابگەیندرێت گەر ئەو ماددەیە جێ بە جێ بکرێت لە سەر داوای ئەنجومەنی نوێنەران دەتوانێت ئەوە بکات سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر کێ بێت ئەو بەردەوام دەبێت بۆ ئەمەش بە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران داوا لە ئەنجومەنی نوێنەران بکەن بۆ کارکردنی ماددە ٦۱ـی باری نائاسایی لە ولات ئەو،کات حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت تاکۆ باری نائاسایی کۆتایی دێت، ئەو کاتەش هەموو پرسەکان وەلاوە دەنرێن حکومەت ئێستا بەردەوام دەبێت، چونکە عێراق ئێستا لە بەردەم سێ حالەتی نائاسایی دایە لەوانە باری دارایی و باری نائاسایی سەربازی و سیاسی و باری نائاسایی تەندورستی ئەوەی کەئێستاییە.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad