ZNA-هەولێر سامر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی نامه‌یه‌كی به‌په‌له بۆ وڵاتانی ئه‌ندام و نائه‌ندامی ئۆپێك ده‌نێریت، داوای كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوه‌كه ده‌كات، ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت نرخی نه‌وتی خاو له بازاڕه‌كانی جیهان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی و له 2016ه‌وه به‌و نرخه نه‌فرۆشراوه.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به كه‌متر له 29 دۆلار فرۆشرا.
هاوكات نرخی گرێبه‌سته دواخراوه‌كان بۆ مانگی ئایاری داهاتوو به رێژه‌ی 3.76% دابه‌زی و نرخی به‌رمیلێك برێنت له‌و گرێبه‌ستانه دابه‌زی بۆ 28.92 دۆلار، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی خۆرئاوا ته‌كساس له گرێبه‌سته دواخراوه‌كان به رێژه‌ی 3.1% دابه‌زی و بۆ هه‌ر به‌رمیلێك 28.1 دۆلار دانراوه، رێکنەکەوتنی وڵاتانی ئۆپێک پڵەسیش لەنێویاندا سعودیەی گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی نێو ئۆپێک و رووسیای دەرەوەی رێکخراوەکە، فشاری زیاتری خستووەتە سەر بازاڕی نەوت و ئەو دوو وڵاتەش رایانگەیاندووە بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەکەنەوە.
ئەم هەواڵە 952جار خوێندراوەتەوە |