English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تونێلی پیرمام دەکرێتەوە
2020-03-18 [08:22 AM]

ZNA-هەولێر


 

لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرابوو کارەکانی تونێلی پیرمام لە پێش نەورۆزی ئەمساڵ تەواو بکرێت، ھەر بەوشێوەیە کارەکان ئەنجامدران و پڕۆژەکە سبەی رۆژی 19/3/2020 تەواو دەکرێت و دەکرێتەوە.
بەڵام بەھۆی رێکارەکانی قەدەغەکردنی ھاتوچۆ لەنێوان شارو شارۆچکەکان کردنەوەی تونێلەکە بەشێوەیەکی فەرمی دوادەخرێت بۆ کاتی نەھێشتنی قەدەغەکردنی ھاتووچۆ، لەبەر بەرژەوەندی گشتی،  تونێلەکە لە وادەی دیاریکراودا بەڕوی هاتوچۆی هاوڵاتیاندا  دەکرێتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا و بەتایبەت بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و کارئاسانیکردنی ھاتوچۆی ئەو بەڕێزانەی لەلایەن لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆناو لیژنەکانی پارێزگاو قائیمقامیەتەکانەوە رێگەیان پێدەدرێت کە ھاتوچۆ بکەن، بۆ ئەوەی لە رووی تەندروستی و فریاگوزاریی خێراوە سود لەو پڕۆژەیە ببینن و خزمەت بە ھاوڵاتیان بکەن.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن
18/3/2020





ئەم هەواڵە 649جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad