English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: پێویستە عەدنان زورفی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ عێراقیەكان دابینبکات
2020-03-18 [08:55 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا لەبارەی راسپاردنی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقەوە ئاماژە بەوە دەکات، "عێراقییەکان حکومەتێكیان دەوێت کە پاڵپشتی لە سەروەریی عێراق بکات و پێداویستییە سەرەتاییەکان دابینبکات و دوور بێت لە گەندەڵی و بەرگری لە مافەکانی مرۆڤی بکات".

مایک پۆمپیۆ،  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عەدنان زورفی دەڵێت، "ئەگەر عەدنان زورفی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەو خاڵانە بکاتە کاری پێشینەی خۆی، ئەوا پاڵپشتیی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش بەدەستدەهێنێت".

 رۆژی 17ی ئاداری 2020 سەرۆک کۆماری عێراق عەدنان زورفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق راسپارد. ئەوەش کاردانەوەی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان بەربژێرکردنی زورفییان رەتکردەوە.

 





ئەم هەواڵە 6892جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad