English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراکانەی هۆڕمۆنەکانی جەستە هاوسەنگ دەکەن
2020-03-18 [11:44 AM]

ZNA ــ هەولێر


هۆرمۆن مادەیەکی کیمیایی ئاڵۆزە کە خانەیەک لە بەشێک لە جەستەی مرۆڤدا دروستی دەکات و وەکو پەیامێک یان بزوێنەرێک دەچێتە بەشێکی دیکەی جەستە، دەبێتە هۆی گۆڕانگارییەک لەوشوێنە واتا فەرمانێک جێبەجێ دەکات.

ناهاوسەنگی نێوان هۆرمۆنەکان لەبەر هەر هۆیەک بێت کێشەی تەندروستی پەیدا دەکات، هۆرمۆن لە گلاند یان ڕژێنەوە دردەدرێت، بەشی هەرە زۆری گلاندەکات ڕاستەوخۆ هۆڕمۆن دەردەدەنە ناو خوێن، هەر گلاندێک لە لە شدا تایبەتمەندە بە دەردانی هۆڕمۆنێک یان زیاتر، چەند خۆراکێک هەیە کە یارمەتی هاوسەنکگردنی هۆڕمۆنەکانی جەستە دەدات.

یەکەم: برۆکلی
دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، هۆڕمۆنەکانی جەستە رێکدەخات، هەروەها ئیسترۆجین هاوسەنگ دەکات.

دوەم: تۆوی کەتان
سەرچاوەیەک زۆر باشە بۆ بەدەستینانی ریشاڵ، دژە ئۆکسانە، هەروەها ئۆمێگا 3 تێدایە، مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاوان کەم دەکاتەوە.

سێیەم: ئەڤۆکادۆ
باڵانسی هۆڕمۆنەکانی جەستەدەکات، بەتایبەتی ئەو هۆڕمۆنانەی بەرپرسن لە سترێس و ناهاونگی سوڕی مانگانە.

چوارەم: پەتاتەی شیرین
دژە هەوکردنە، سودبەخشە بۆ هاوسەنگی سوری مانگانەی خانمان.

پێنجەم: هەنار
مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە، هەروەها هاوسەنگی لە هۆڕمۆنی سێکسی دەکات لە خانمان و پیاواندا، وەکو تێستۆستیرۆن و ئیسترادیۆل.

شەشەم: سەلەمون
دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، ئینسۆلین لە جەستەدا هاوسەنگ دەکات، مەترسی توشبون بە شەکرەی جۆری دوەم کەم دەکاتەوە، یارمەتی گەشەی پێست دەدات.

حەوتەم: سپێناغ
یارمەتی گەڕانەوەی ئیسترۆجین دەدات بۆ جەستە، مەترسی توشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەم دەکاتەوە.

هەشتەم: بادەم
بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانی هۆڕمۆنەکانی جەستە هاوسەنگ دەکات، هەروەها کۆلیسترۆڵ لە خوێندا هاوسەنگ دەکات، مەترسی توشبون بە نەخۆشی دڵ و شەکرە کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad