English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەدەغەی ھاتووچۆ بۆ پێنج رۆژی دیکە درێژکرایەوە 
2020-03-18 [12:15 PM]

ZNA- ھەولێر


رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی رایگەیاند، قەدەخەی ھاتووچۆ بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ کرایەوە.
راشیگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە رێکارەکان ھاتووینەتەوە سلێمانی
ئاماژەی بەوەشدا، ١٤ رۆژی داھاتوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە.
دووپاتیشکردەوە، سوپاسی خۆراگری خەڵکی کوردستان دەکەین.
گووتیشی: "بەھۆی کۆرۆنا داھاتی ناوخۆی ھەرێم لە سفر نزیکبووەتەوە، بەڵام حکومەت لە نێوان خراپ و خراپتر، خراپەکەی ھەڵبژاردووە".
بەھۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەتا قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان شارەکان راگیرا، دواتر ھاتووچۆی ناو شاریش قەدەغەکرا.
پێشتریش، لایەنە تەندروستییەکانی ھەرێم، داوایان لە حکومەت کردبوو، بۆ پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان، وادەی قەدەغەی ھاتووچۆ درێژ بکەنەوە.
 





ئەم هەواڵە 772جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad