English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فازل حاجی: لەماوەی پێنج رۆژدا دەست بەسەر ١١١ ئۆتۆمبێل دا گیراوا
2020-03-18 [01:08 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر باس لەوە دەکات سەرەڕای قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لە شاری ھەولێر ھەندێک کەس سەرپێچی رێنماییەکانیان کردووە بۆیە سزا دراون دەست بەسەر  ١١١ئۆتۆمبیلیش دا گیراوە .

 

مقەدەم فازل حاجی گووتە بێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند لە پێنج رۆژی قەدەغەی ھاتووچۆ لە شاری ھەولێر دەست بەسەر ١١١ ئۆتۆمبێل و ٢٤ ماتۆرسکیل دا گیراوە وە ٧٧٢ ئۆتۆمبێل بە ئامێرێ کۆمپیوتەری دەستەوە سزایان دراوە وە ١٨٢ بەلگەنامەی ئۆتۆمبێل لە شۆفێران وەرگیراوە.


وە گووتە بێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر راشیگەیاند سەرەڕای رێژەی ئۆتۆمبێل لە شاری ھەولێر کە نزیکەی یەک ملیۆن دەبێت رێژەێکی زۆر کەم سەرپێچی تۆمار کراوە خەلکێکی زۆر پابەندی رێنماییەکانی ھاتووچۆن .

 

مقەدەم فازل حاجی گوتیشی دواکارین لە خەلکی شاری ھەولێر وەک چۆن لە پێنج رۆژی رابردوو ئارامیانگرت لەو ماوەی درێژکراوەتەوە بە ھەمان شێوە ئارامبگرن  پابەندی رێنماییەکانی ھاتووچۆبن تاوەکوو کەمترین سەرپێچی تۆمار بکرێت.

 

 

 

گۆران ھەرکی





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad