English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دڵشاد مستەفا وەسانی: ئەو یەکریزیەی کورد کاریگەری دەبێت بۆ گفتووگۆ لەگەڵ زەرفی
2020-03-18 [02:51 AM]

ZNA- هەولێر


 


لەدوای ئەوەی عەدنان زەرفی لە لایەن سەرۆککۆماری عێراق ڕاسپێرداوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی دوای شکستی محەمەد توفیق عەلاوی کە نەیتوانی لە ماوەیە یەك مانگ دا کابینە پێکبهێنێت.


دڵشاد مستەفا وەسانی، نووسەر و ڕۆژنامەنووس بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمەی کورد لە عێراق دا کێشەمان لە گەل کەسایەتی دانیە  سەریری ئەوە بکەین دەبین ئەو کەسانەی هەڵدەبژێردێن لەلایەن کەسانێک و شوێنکەوە دەست نیشان دەکرێن کە نە بۆ کوردستان بەڵکۆ بۆ گەلی عێراقیش ئەوەیان ناوێت کە گەلی عێراق پێویستی پێیە، چونکە لە بیرنەکەین لە دوای سالی ۲۰۰۳ عێراق ئەو وولاتە نوێیە بێت کە هەموو لایەک لەسەری کۆکبن لەسەر ئەو دەستووری کە نووسراوەتەو جێ بەجێ بکرابایە، سەربارەت بە ئێمەی کورد ئەوەش هەمان چارەنووسی ئەوانی پێشخۆیان دەبێت چونکە وەک بینیمان لە میدیا و ئاژانسەکان کە دەیان کەیسی گەندەڵی هەیە.


دڵشاد مستەفا وەسانی گووتی: عەدنان زەرەفی تێروانینێکی خراپ و سەقەتی هەیە  بۆ ئایندەی عێراق بە تایبەتی پێکهاتەکان تایبەتر لەهەموویان گەلی کورد ئەمە لە کاتێدایەکە عێراق لە حالەتێکی زۆر خراپ دایە لە هەموو روویەکەوە، تازە بە تازە ئەو کەسەی ڕاسپێدراوە هاتووە دەلێت عێراق دەکەمە ناوەندێکی بەهێز ئەمەتێروانینی زەرفی یە بۆ عێراق ئەگەر وابێت دەبێت فاتیحەیەک بۆ عێراق بخوێنین ئەو، تێراونینەی ئەو بۆ عێراق خراپە و هەروەها بۆ کوردیش زۆرخراپە.


هەروەها  دڵشاد مستەفا وەسانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس ئەوشی خستەروو: لە یەکەم وتاریدا عەدنان زەرفی ناوهێنانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی هێنا کەئەوە هیچ دورست نیە چونکە ئەوانە دوو شتی لێک جیاوازن پێشمەرگە مێژوویەکی دورودڕێژی هەیە و لە دەستووری عێراق دا ئاماژەی پێکراوە و بەلام حەشد بە بڕیارێکی پەرلەمان دورست بۆیە لە هەمان کاتدا حەشد هەموو شتێکی بۆکراوە بەلام هیچ شتێک بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان نەکراوە، ئەو یەک دەنگدیەکی هەرێمی کوردستان لە ژێ جەتری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر راسپێرداو محەمەد توفیق عەلاوی هێشتان ماوەی ماوەی بۆئەوەی بەرامبەر عەدنان زەرفی گفتووگۆی لەگەل بکەن ئێمە دەبێت چاوڕێ ئەوەبکەین تاکۆ شاندی کوردستان لە گەلی کو دەبێتەوە ئەوکات دەزانین هەلوێستی چۆنە، بەلام ئەو دەبێت سوود لەوە وەربگرێت کە پێشی خۆی چی بەسەر هات ئەگەر رەتی داوا و مافی گەلی کورد بکات ئەویش هەمان چارەنووسی وەک ئەوانەی پێش خۆی دەبێت، کوردیش ئێستا یەکدەنگە لە بەرمبەر بەغدا.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad