English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ: ئەمڕۆ هەواڵی گرنگ لە بارەی ڤایرۆسە چینییەکە رادەگەیەنم
2020-03-18 [04:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دەڵێت کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەستێت بە مەبەستی ڕاگەیاندنی هەواڵی گرنگ لە بارەی جۆرە نوێـیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19 کە بە ڤایرۆسی چینی ناوی بردوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە دۆناڵد ترامپ لەسەر تویتەرەکەی نووسی"ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدەم بۆ قسەکردن لەسەر هەواڵی زۆر گرنگ لە بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا FDA لە بارەی ڤایرۆسە چینیـیەکەوە."

پاشان لە نووسینێکی دیکەیدا دەڵێت" هەمیشە بە ئەوپەڕی ڕژدیـیەوە مامەڵەم لەگەڵ ڤایرۆسی چینی کردووە، وە هەر لە سەرەتاوە کاری زۆر باشم ئەنجامداوە، لەوانە زوو بڕیاردان بۆ داخستنی "سنوورەکان" لە چینەوە -هەرچەندە دژی خواستی نزیکەی زۆربەیان بوو. ژیانی زۆر کەس ڕزگارکران. ئەو هەواڵە درۆیە نوێـیەی باس دەکرێت قێزەون و مەترسیدارە!"

هەندێک لە ئەمەریکایـیەکان ڕەخنە لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ دەگرن و دەڵێن دەبوایە زووتر ڕێوشوێنی پـێویست بگیرانایەبەر بەر لەوەی نەخۆشیـیەکە بە وڵاتەکەدا بڵاوببێتەوە.

لە ئێستادا لە هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمەریکا حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا تۆمارکراوە. بەپـێی دوایـين ئامار هەتا ئێستا لە سەرانسەری ئەمەریکا 7301 کەس تووشبوون، لەوانە 116 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیان باری تەندروستیان خراپە و 106 کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad