هەولێر – ZNA
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زیانێکی زۆر بەر رێکخەرانی چالاکییە میوزیکییەکان و هونەرمەندان لە ئۆسترالیا و نیوزلەندا کەتووە.
میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، زیانی ئەو دوو وڵاتە لەو چالاکییەنەدا 25 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە لە 24 کاتژمێردا.
هەر بەهۆی بڵابوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لەو وڵاتە، کاریگەری لەسەر 84 هەزار کەس هەبووە کە لە بواری میوزیکدا کار دەکەن .
بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی هونەرمەندان چالاکی و کۆنسێرتەکانیان بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە و بەشێکیشیان هەڵوەشاونەتەوە.
ئەم هەواڵە 625جار خوێندراوەتەوە |