English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆرۆنا وێنەگرتنی بەشی چوارەمی Matrix رادەگرێت
2020-03-18 [04:28 AM]

هەولێر – ZNA


کۆمپانیای وارنەر برۆس، بەهۆی مەترسییەکانی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بڵابوونەوەی لە جیهاندا، کاری وێنەگرتنی بەشی چوارەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی Matrix دواخست.

 

کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمەکە لە شاری سان فرانسیسکۆ کاری وێنەگرتنی بۆ فیلمەکە کردووە و دواتر بۆ ئەڵمانیای گواستووەتەوە، لە دوای بڕیاری راگرتنی وێنەگرتنی، هیچ وادەیەکی بۆ وێنەگرتنی فیلمەکە دیاری نەکردووە.

 

بەشی نوێی ئەم زنجیرە فیلمە لە دەرهێنانی کیانۆ ریڤز، کاری ئان موس، جادا بینکێت سمیس، پریانکا چۆپرا، جیسیکا هینویک و نیل پاتریک هاریس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگیڕێن.

 

کاری وێنەگرتنی فیلمەکە تاوەکو دۆزینەوە و نەهێشتنی ڤایرۆسکە دەستپێناکاتەوە و بە گوتەی بەرهەمهێنەرانی فیلمەکەش، ئەو بڕیارەیان لە پێناو سەلامەتی ستافی کارەکە داوە.





ئەم هەواڵە 5899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad