English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌روكوه‌زیرانی نوێ ده‌بێت به‌ پێی ده‌ستور و له‌ چوارچێوه‌ی یاسا كار بكات و میزاجی كه‌سی و تائیفی تێكه‌لی كاری ده‌وڵه‌تداری نه‌كات
2020-03-19 [03:01 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی عێراق دوای ئه‌وه‌ی دێت كه‌ (محمد توفیق عه‌للاوی) نه‌یتوانی له‌و ماوه‌ ده‌ستورییه‌ی كه‌ (30) رۆژه‌ نیسابی په‌رله‌مانی كۆبكاته‌وه‌و نه‌یتوانی ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و له‌ نێوشیاندا به‌ تایبه‌تی نه‌یتوانی ره‌زامه‌ندی كورد به‌ده‌ست بێنێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، چونكه‌ ئه‌و میكانیزمه‌ی گرتبوویه‌ به‌ر بۆ ده‌ستنیشان كردنی وه‌زیره‌كانی، میكانیزمێكی هه‌له‌ بوو و مامه‌له‌ كردنێكی هه‌له‌ و ناته‌ندروستی هه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان.

د. نه‌دا مێرگه‌سۆری ئه‌ندامی پێشویی په‌رله‌مانی عێراق به‌ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: وه‌ك پشك، پشكی سه‌رۆك وه‌زیران هی شیعه‌یه‌، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ته‌واوی عێراق، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌موو پێكهاته‌كان و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان له‌ دانانی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ ره‌زامه‌ند بن و رێكه‌وته‌نێكی گشتی هه‌بێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌بێت به‌ پێی ده‌ستور و له‌ چوارچیوه‌ی یاسا كار بكات و میزاجی كه‌سی و تائیفی تێكه‌لی كاری ده‌وڵه‌تداری نه‌كات.

د. نه‌دا گوتی: ئه‌وه‌ی گرنگه‌ ئاماژه‌ی پێبدرێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ راسپاردنی زورفی نێوماڵی شیعه‌ی یه‌كنه‌خستووه‌، به‌ڵكو نێوماڵه‌كه‌ پتر په‌رته‌وازه‌ بووه‌، زۆربه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ شیعییه‌كان له‌ راسپاردنی ئه‌و رازی نین.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشویی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكراكرد: دۆخی عێراق ئاڵۆزه‌و به‌ یه‌كڵانه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌ش(پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران) دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌بێت، حكومه‌ت ئێستا حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ره‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوردارن، ماوه‌یه‌كه‌ی زۆر تێپه‌ڕیوه‌و هێشتا نه‌توانراوه‌ كابینه‌ی نوێ پێكبهێنرێت.

هه‌روه‌ها د. نه‌دا میرگه‌سۆری دیاریكرد: ئێستا كه‌ زورفی راسپێرداوه‌ پێویسته‌ هه‌له‌ی (عه‌للاوی) دوباره‌ نه‌كاته‌وه‌و ده‌بێـت ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بكات و وه‌ك كیانێكی ده‌ستوری سه‌یری هه‌رێم بكات و بۆ گفتوگوكانی پێكهێنانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ جیدی گفتوگو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بكات و داواكارییه‌كانی هه‌رێم پشت گوێ نه‌خات و پێگیر بیت به‌ هه‌ر سێ پرنسیپی (شه‌راكه‌ت و ته‌وازون و ته‌وافوق) ده‌بێـت باش له‌وه‌ تێگه‌یشتبێت كه‌ سه‌ركرادایه‌تی سیاسیی كوردستان به‌ یه‌ك ده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌ میكانیزمه‌ هه‌له‌كه‌ی (عه‌للاوی) وه‌ستانه‌وه‌ له‌ ده‌ستنیشان كردنی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی.

له‌ كوتاییدا ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئێستاش و له‌ داهاتووش ده‌بێت كورد به‌ یه‌ك ده‌نگی له‌ گفتوگانی له‌گه‌ل كاندیدی راسپیردراوی نوێ ئه‌نجام بدات، بۆئه‌وه‌ی شایسته‌ دارایی و ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان بپارێزیت و رێگه‌ نه‌ده‌ن كه‌ له‌ به‌غدا بڕیار له‌ چاره‌نوسی كیانێكی ده‌ستوری بده‌ن.





ئەم هەواڵە 514جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad