English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی سلێمانی داوایەك لە ھاووڵاتییان دەكات
2020-03-19 [07:03 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا قۆناغی باشیان بڕیوە، داواش لە ھاووڵاتییان دەكات لە ماڵەكانیان بمێنەوە و زیاتر پابەندی رێنماییەكان بن.

د. سەباح ھەورامی، بەڕێوەبەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: "تا ئێستا قۆناغێکی باشمان لە رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیوە، تکاتان لێدەکەم لە ماڵەکانتان بمێننەوەو پابەندی زیاتری رێنماییە تەندروستییەکان بن، دەزانم بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و هاووڵاتییان بەگشتی باری داراییان روو لەخراپییە بەهۆی ئەم رێنماییانەوە، داوای لێبوردنتان لێدەکەم، بەڵام تەندروستیتان لەسەرو هەموشتێکەوەیە".

ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندبوو، راگرتنی جموجۆڵ و هاتووچۆ، کاریگەری زۆر باش هەبووە لە رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆڕۆنا. دوێنێش بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ قەدەغەی ھاتووچۆی سەرانسەری بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژكرایەوە.

بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 39 تووشبووە،  لەناویاندا 1 مردن هەیە و 13 نەخۆش بە تەواوی چاکبوونەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 





ئەم هەواڵە 481جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad