English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران: له‌ هه‌ر ١٠ خوله‌کێکدا که‌سێک به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌دات
2020-03-19 [08:48 AM]

ZNA-هەولێر


وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، رایگەیاند "له‌ وڵاته‌که‌ی له‌ هه‌ر ١٠ خوله‌کێکدا که‌سێک به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ  (Covid-19)ه‌وه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات.

کیانوش جیهانپور له‌تویتێکیدا که‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکرده‌وه‌ رایگه‌یاند ''له‌ ئێران له‌ هه‌ر ١٠ خوله‌کێکدا که‌سێک به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوه‌ گیان له‌ده‌ستده‌دات و له‌ کاتژمێرێکدا نزیکه‌ی ٥٠ که‌س تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌بن''.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، هاووڵاتییانی ئاگادارکرده‌وه‌ که‌ له‌ پشووی نه‌ورۆزدا گه‌شت نه‌که‌ن.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران، بڵاویکرده‌وه‌ که‌ تا دوێنێ‌ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ له‌و وڵاته‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌وه‌ بۆ هه‌زار و ١٣٥ که‌س، ژماره‌ی تووشبوانیش گه‌یشتووه‌ته‌ ١٧ هه‌زار و ٣٦١ که‌س.





ئەم هەواڵە 3136جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad