English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گۆڕینی رووخسارەكان لە بەغدا دۆزی كورد چارەسەر ناكات
2020-03-19 [12:19 PM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


ساڵی 2003 هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاره‌زووی خۆی گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی عیراقێكی نوێ له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و ته‌وافق دروست بكرێت، نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای كه‌مینه‌ و زۆرینه‌، هه‌موو پێكهاته‌كانی تریش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ڕازی بوون و بڕیار درا بنه‌مای ته‌وافق بكرێته‌ به‌ردی بناغه‌ی حوكمڕانی و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌كار بهێنرێت، تاكو هه‌موو لایه‌ك له‌ ئاینده‌ی خۆی له‌ عیراقدا دڵنیا بێت.ئیتر پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای كورد، عه‌ره‌بی سوننه‌، عه‌ره‌بی شیعه‌ دروستبوو، هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی بنه‌مای ته‌وافق له‌ نێوان هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی فیدراڵ ده‌كرایه‌وە. سه‌بارەت به‌ پێكهێنانی حكومه‌تی ئایندە و نووسینی دەستووری هه‌میشه‌یی. هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ بنیاتانانی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات و فرە حزبی كه‌ زامنی مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ جیاجیاكانی عێراق بكات . دوای 15 ساڵ دەسەڵاتدارانی عێراق پشت یان له‌ بنه‌ماكانی ده‌ستوور و ته‌وافق كردووه‌، بنه‌مای زۆرینه‌ و تاك لایه‌نه‌‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت. عیراق، وڵاتێكی بێ خاوەن .. وڵاتێك كه‌ بێگانه‌ تێیداخاوه‌ن ماڵه‌ و خاوه‌ن ماڵ بیگانه‌… سه‌رزه‌مینێكی‌ پڕ خێرو بێری وێران و كاول، وڵاتێك كه‌ سه‌رتاسه‌ری دانیشتوانی خه‌ون به‌ نان و ئازادیه‌وه‌ ده‌بینن.. وڵاتێكی بێ ده‌روازه‌ و بێ پاسه‌وان و بێ یاسا و بێ خه‌مخۆر.. 
داعش دێت و داعش ده‌ڕوات، ئێران دێت و ئێران ده‌ڕوات، توركیا دێت و توركیا ده‌ڕوات…. لە دەرەوەی سنوورەكان پلان و پیلانی بۆ داده‌رێژن و هه‌ر یه‌ك نه‌خشه‌ی خۆی هه‌یه‌ بۆی و هه‌مووان قسه‌یان هه‌یه‌ و دێن و ده‌ڕۆن… ئه‌و دێ سه‌رمان ده‌بڕێ، ئه‌و خاكمان داگیر ده‌كات . عێراق بەرەو ماڵوێرانی و ناعەدالەتی و نایەکسانی براوە لە هەموو کەرتێکدا. چونکە خەسڵەتی ئەم سیستەمە بە سروشتی خۆی، لەسەر قازانج و خاوەندارێتی تایبەت وەستاوە. بە تایبەت عێراق کە وڵاتێکە دیموکراسی هەمیشە لاواز و ئامراز بووە تێیدا. لەلایەكی دیكەوە ،عێراق وەك وڵاتێكی دەوڵەمەند و خاوەنی یەدەگێكی زۆری سەرەوەتی نەوتی، لە ساڵانی دوای ڕووخانی رژێمی سەدام داهاتەكەی نەخراوەتە خزمەتی بووژانەوەی وڵات و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ چین و توێژەكانی، بگرە عێراق لە ئێستادا لە ریزی وڵاتە قەرزارەكان و سیستەمەكەشی لە ریزبەندی ولاتە گەندەڵەكانی جیهان هەژمار دەكرێت. ئاسەوارەكانی شەڕی تایفی و فرە مەرجەعی هۆكارن كە رێگانەدەن عێراق ببێتە دەوڵەتی خاوەن دامەزراوەیی بەهێز تا حكومەت بتوانێت رۆڵی خۆی لە پاراستنی سەروەت و سامانی خەڵك ببینێت.بۆیە، گۆڕینی دەموچاوەكان كێشەكان چارەسەر ناكات، لەبەر ئەوەی ئەو سیاسەتمەدارانەی ئێستا لە عێراق حكومڕانی دەكەن بەسروشتی نەهاتوونە سەر شانۆی سیاسەت هەتا بتوانن بە شێوەیەكی لۆژیكانە كێشەكان چارەسەر بكەن ، چونكە حكومرانی 17 ساڵەی عێراق قورمیشكراو و ئاڕاستەكراویی ئێرانە و وڵاتانی ئیقلیمە ، ئەوەش نیشانەی نەبوونی سەرەوەری شكستی عێراقە..
ئەوەی گەلی كورد لە عێراق جیا دەكاتەوە ، ئەوەیە ، كە هەمیشە نییەتی ئاشتیخوازی و لۆژیكانەی بۆ گفتگۆ و چارەسەری گشت كێشەكان لە رێگەی دەستوورەوە پیشانداوە و بە كردەوەش خاوەن سەركردایەتییەكی بەهێز و حەكییمانەیە ، ئەوە وایكردووە هەموو جێگەی بایەخ و متمانەی وڵاتانی ناوچەكە و دونیا بێ‌ .لە دوای 2014 هەرێمی كوردستان بەردەوام بەشداری لەو كۆڕبەندە كردووە، كوردستان تاكە هەرێمە بەشداری لەو كۆڕبەندە دەكات، بە فەرمی سەرۆكی ئەو هەرێمە بانگهێشتی كۆڕبەندەكە كرا، ئەوەش مانای وایە كە هەرێم بۆتە جێگەی بایەخی وڵاتان، كۆ بوونەوەی سەرۆكی هەرێم لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا و دانانی ئاڵای كوردستان و ئەو پێشوازی گەرمەی لێ كرا، ئەوە نیشانەی ئەوەیە كە جیهان، بەتایبەتی ئەمریكا زۆر گرنگی بە هەرێمی كوردستان دەدات و نابێت وەكو عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكرێت، پێگەی سیاسی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئەوە دەردەخات كە وڵاتانی جیهان چاویان لەسەر هەرێمە و هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانی خۆیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاتر بەرەو پێشەوە ببەن.رۆژ بۆ رۆژ بارودۆخی عێراق ئالۆزتر ببێت، هەروەها ململانێی نێوان ئەمریكا و ئێران كاریگەری لەسەر عێراق هەیە، هەر لەبەر ئەوە دەبێت سەركردەكانی عێراق زۆر بە وریای مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەكە بكەن، هەروەها هۆشیار بن بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپان، سەرۆك بارزانی هەموو كات داوای كردووە كە بارودۆخەكە هێور بكرێتەوە بۆ ئەوەی عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێی وڵاتان، دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا بۆتە بابەتی رۆژ و فراكسیۆنە شیعەكان دەنگیان بەوەدا، بەڵام بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق سوودی ئەوان زیاتر بووە لە زیانەكان، چونكە بەردەوام هاوكاری عێراقیان كردووە، عێراقیان لە داعش پاراست، هەر لەبەر ئەوە هەتا ئێستا زۆر كێشە ماون چارەسەر بكرێن، بۆیە هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە بارودۆخی عێراق رۆژ بۆ رۆژ ئالۆزتر دەبێت، تا ئێستا كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دەست نیشان نەكراوە، ئەو بڕیارەی پەرلەمان دا بۆ دەركردنی هێزە بیانییەكان بڕیارێكی زۆر بە پەلە بوو، هەروەها تا ئێستا گرژی و ئالۆزی هەنە، خۆپیشاندان بەردەوامە، هەروەها جموجۆلی داعش رۆژ بۆ رۆژ زیاتر دەبێت، بۆیە ئەو گرژی و ئالۆزیانەی كە لە عێراق هەن، كاریگەری لەسەر بارودۆخی ئەمنی دەبێت و رەوشەكە خراپتر دەبێت. سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی حكوومەت لە هەموو بەیاننامەكانی خۆیان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە بۆ ئەوەی بارودۆخی عێراق خراپتر نەبێت هاوكار دەبن، هەروەها داوایان كردووە كە كەسێك بۆ سەرۆكوەزیران دەست نیشان بكرێت كە هەموو لایەنەكان لەسەر رازی بن و نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەكان بكات، هەروەها بەشداری نەكردنی فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دەركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق ئەوە كارێكی زۆر باش بوو، ئەوەش یەكهەڵوێستی گەلی كورد پیشان دەدات..





ئەم هەواڵە 3031جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad