English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێمن فاروق نانەکەلی: چاكسازی گەورانی هەولێر گشت رێکارە تەندورستیەکانمان گرتووتەبەر دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا
2020-03-19 [03:42 AM]

ZNA- هەولێر


 

هێمن فاروق نانەكەلی بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی هەولێر بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  ئێمە لە چاکسازی گەوران_ هەولێر گشت رێکارەکانی تەندورستی و خۆپارێزیمان جێ بە جێ  کردوە بۆ،پاراستنی کارمەندا و بەندکراون بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و بنكەی تەندروستی تایبەت بە بەرێوەبەرایەتیەكەمان هەڵمەتی پاك ڕاگرتن و(تعقیم) و خاوێن كردنەوەی چاكسازی گەورانی هەولێر بەبەردەوام ئەنجام دەدات وەك هۆكارێك بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.


هێمن فاروق نانەکەلی گووتی: بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرونا لەپاڵ هەموو ئەو ڕێكارە تایبەتانەی بۆخۆی پیویستن ئەنجامان داون کە خۆی دەبینێتەوە لە دابەش كردنی دەمامك و دەست كێش بەسەر سزادراوان و كارمەندان و فەرمانبەران و شۆردن و پاككردنەوەی بەردەوامی هۆڵەكانی سزادراوان و ژوورەكانی بەرێوەبەرایەتیەكەمان و بڵاوكردنەوە و هەڵواسینی ڕێنمایی و هۆشیاری تەندروستی بەشێوەی گرافیك و وێنە و ئاگاداری دەنگی بۆ هەمووان لەناو بەرێوەبەرایەتی چاكسازی گەورانی هەولێرن.


هەروەها بەرێوبەری چاکسازانی گەوران_ هەولێر ئەوەشی خستەروو: سوپاس بۆخوای گەورە کە تاکۆ ئێستا بەرێوبەرایەتیەکەمان پارێزراوە و هیچ تۆش بوویەک تۆمارنەکراوە بە ڤایرۆسی کۆرونا ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەو رێکارە پێویستانەی لە ژێر رێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆخۆ پارێزی بە کاردێنن.

 

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 811جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad