English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراو له‌ناوده‌برێت‎
2020-03-19 [03:49 AM]

ZNA - هەولێر


 

له‌سه‌ر زانیاری ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵێ سه‌ربڕدراودا گرتوه‌.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (2020.3.19) بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌سه‌ر زانیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌هۆی به‌نایاسایی و دورله‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر (14) ئاژه‌ڵێ بچوك و دو ئاژه‌ڵێ گه‌وره‌ی سه‌ربڕدراودا گرتوه‌.

 

وتیشی: ئاژه‌ڵه‌كان‌ له‌ گۆڕه‌پانی كڕین و فرۆشتنی ئاژه‌ڵ‌ له‌ شاری سلێمانی سه‌ربڕدرابون، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌هاوكاری لیوای یه‌كی پاراستنی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه‌‌.

 

رونیكرده‌وه‌، ئه‌و كوشتارگایانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی‌ سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، پێش سه‌ربڕین و پاش سه‌ربڕین، پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه ده‌كه‌ن‌ تابزانرێت بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ بۆ سه‌ربڕین شیاوه‌، دواتر بۆ دڵنیابونه‌وه‌ له‌ ته‌ندروستی گۆشته‌كه‌ بۆ خواردن پشكنینی بۆ ده‌كرێته‌وه‌ پاشان مۆر ده‌كرێت.

 

هه‌روه‌ك وتی: به‌ڵام ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له‌ كۆڵان و شه‌قامه‌كان و به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی وڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕدرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه‌ نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره‌ نه‌خۆشیه‌كن یان شیاون بۆ خواردن؟ بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ رێگری له‌ سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.

 

نوێنه‌ره‌كه‌ی ڤێتێرنه‌ری كه‌ هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی دوی قائیمقامیه‌ته‌، داوا له‌ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كات، بۆپاراستنی ته‌ندروستی خۆیان وخێزانه‌كانیان له‌و جۆره‌ گۆشته‌ مه‌كڕن له‌ شه‌قام و كۆڵانه‌كان به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌رده‌بڕرێن و ده‌فرۆشرێن، له‌كاتی هه‌بونیشیدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ئاژه‌ڵه‌ سه‌بڕدراوه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن.

 

 





ئەم هەواڵە 520جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad