هەولێر – ZNA
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە بڕیاری حکومەتی میسر، تەواوی سینەماکانی ئەو وڵاتە داخران.
لە دوای بڕیاری داخستنی هۆڵە سینەماییەکان میسر، هیچ وادەیەک بۆ دووبارە کردنەوەیان دیاری نەکراوە و بەمەش زیانێکی زۆر بەر کەرتی پیشەسازی سینەما لەو وڵاتە دەگەیێنیت.
میسر یەکەم وڵات نییە ئەو بڕیارە دەدات، پێشتر لە نیۆیۆرک تەواوی سینەماکانی ئەو وڵاتە داخراون و لە شارەکانی دیکەی ئەمریکاش سنووردارکراون.
هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار راگرتنی زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان و بۆ کاتێکی نادیار دواخراون، نمایش و وێنەگرتنی زۆربەی فیلمە سینەماییەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.
هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێک لە سینەماکارانی جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، لەوانە تۆم هانکس و ئیدریس ئیلبا.
ئەم هەواڵە 580جار خوێندراوەتەوە |