English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرووپی رۆلینگ ستۆن گەشتە هونەرییەکەی لە ئەمریکای باکوور دواخست
2020-03-19 [12:22 PM]

هەولێر – ZNA


گرووپی میوزیکی رۆلینگ ستۆن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گەشتە هونەرییەکەی لە ئەمریکای باکوور دواخست.

 

بڕیاربوو گەشتە هونەرییەکە بە کۆنسێرتێک لە 8 ئایاری ئەمساڵ لە ساندیێگۆ دەستپیبکات و لە 9 تەمموز لە ئەتلانتا کۆتایی بێت.

 

ئەو گرووپە لە بەیاننامەیەکدا خەمباری خۆیان نیشانداوە بۆ دواخستنی گەشتە هونەرییەکە و دوای لێبردنیان لە جەماوەرەکەیان کردووە و لە هەمانکاتتدا ئاماژە بەوکراوە، سەلامەتی هەمووان دەبێت لەبەرچاو بگیرێت.

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆکار راگرتنی زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان و بۆ کاتێکی نادیار دواخراون، نمایش و وێنەگرتنی زۆربەی فیلمە سینەماییەکان بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.

 

هەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، بەشێک لە سینەماکارانی جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوونە، لەوانە تۆم هانکس و ئیدریس ئیلبا.





ئەم هەواڵە 526جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad