English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئازاد مزووری: بە دورستکردنی ژوورێکی هاوبەش بۆ میدیا دەتوانن ئەو نارێكیه‌ی کەهەیە بخاتە سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست
2020-03-20 [11:23 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئازاد عەبدولعەزیز مزووری، ماموستا لەبەشی راگەیاندنی کولێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند:  به‌ حوكمی ئه‌وه‌ی میدیا له‌ كوردستان ئازاده‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌و واتایه‌ نییه‌ به‌رپرسیاره‌تی هه‌لنه‌گرێ و هه‌موو زانیارییه‌ك بڵاو بكاته‌وه‌، به‌ تایبه‌تی ئه‌وه هه‌وال و زانیاریانه‌ی كه‌ دڵه‌ڕاوكی و ترس له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌دا د‌روست ده‌كه‌ن، فوكسێكی زۆر ده‌خه‌نه‌ سه‌ر، به‌لكۆ پێویسته‌ له‌ ته‌واوی رووداوه‌كان به‌ تایبه‌تی بڵاو بوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كه‌ په‌تایه‌كی جیهانییه‌، ده‌بێ مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه‌ بكات، به‌ تایبه‌تی به‌رپرسیاره‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌ها كۆمه‌لایه‌تی و ئه‌خلاقی ره‌چاو بكات.

 

ئازاد عەبدولعزیز مزووری گووتی: پێویسته‌ میدیای كوردی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا یه‌ك گوتاری بێت، به‌ تایبه‌تی له‌ راستی و دورستی زانیارییه‌كان، نه‌ك ته‌نیا زانیاری ناخۆش ئاراسته‌یان بكات، به‌ڵكو ده‌بێ رێنمایان بكات كه‌ چۆن خۆیان ده‌پارێزن، بۆیه‌ ئه‌ركی هه‌موولایه‌كه‌ به‌ ده‌نگی نیشتمانه‌وه‌ بچین، بتوانین ئه‌م بارۆدۆخه‌ تێبه‌رێنین، میدیا دەبێ بابه‌تیانه‌ مامه‌له‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ بكات فۆكسی له‌سه‌ر زانیاری و هه‌والێ راست و دڵخۆشكه‌ر بێت، نه‌ك زانیاری و هه‌والێ بێ بنه‌ما بڵاو بكاته‌وه‌، ببێتە پردێكی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاوڵاتیان و بریار و رێنماكان به‌ شیوه‌یه‌كی خێرا بگه‌ێنێت به‌ كۆمه‌لگه‌، به‌رنامه‌ و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م په‌تایه‌ ته‌رخان بكات، تاوه‌كو كه‌شێكی له‌ بار و ئارام  له‌ نێو جه‌ماوه‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ بخولقێنی.


هەروەها ئەو ماموستاییەی بەشی راگەیاندنی کولێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین ئەوەشی خستەروو:  ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا هه‌یه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رۆژانه‌ زانیاری و بریار و رێنماكان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ گه‌ل وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ به‌ تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌وه‌شیان بڵاویانكردووته‌وه‌ كه‌ هه‌ر زانیارییه‌ك ئه‌گه‌ر له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌رنه‌چێ باوه‌رپیكراو نیییه‌، واته‌ توانیویانه‌ میكانیزمێك بگرنه‌ به‌ر له‌ چۆنیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و زانیارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژوورێكی عه‌مه‌لیاتی راگه‌یاندن هه‌بێ له‌ چونیه‌تی مامه‌له‌كردن له‌ رومالكردنی به‌به‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌م په‌تایه‌ كارێكی باشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ شیوه‌یه‌كی باشتر و كونترۆل و زانیاری نادروست بکرێت، ئه‌و نارێكیه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ میدیا بخه‌نه‌ سه‌ر ئاراسته‌یه‌كی راست.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad