English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسەرێک: باشترین رێگا بۆ رێگری کردن لە بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی ھاتووچۆیە
2020-03-20 [04:21 AM]

ZNA- ھەولێر


سەبارەت بە درێژکردنەوەی ھاتووچۆ نوسەرێک دەلێ تاکە چەکی کاریگەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، قەدەغەی هاتوچۆ و نەھێشتنی بەریەککەوتنی ھاووڵاتیان و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانە.

نیاز حاجی، نووسەر و چاودێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی ڕاگەیاند: بڕیارەکە لەجێی خۆیدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئەوە بۆ ھەموو لایەک سەلمێنرا كە تەنھا ڕێگا بۆ کۆنتڕۆڵکردن و کەمبوونەوەی تووشبوون بەم ڤایرۆسە، سنوردارکردن و کەمکردنەوەی جووڵەی خەڵکە، ئەوەی تێبینیمان كردووە ژمارەی توشبووانی نوێ زۆر زۆر کەم بووەتەوە، ئەگەر بەریەککەوتن ڕوو نەدات دەکرێ پەتاكە سنوردار بکرێت."

ئەو نووسەرە پێی وایە، تاکە چەکی کاریگەر بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی ئەم ڤایرۆس و پەتایە، قەدەغەی ھاتوچۆ و نەھێشتنی بەریەککەوتنی ھاووڵاتیانە و کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانە، لە چین و ھەرێمی کوردستان ئەو ڕاستیە بۆ ھەموو لایەک سەلما.

نیاز حاجی گوتیشی لەسەر ئاستی جیھان ئەم پەتایە بە فراوانی بڵاو بووەتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ژمارەی توشبووان ڕووی لە زیادبوونە، ئەو وڵاتانەی بە خەمساردیەوە لەو پەتایەیان ڕوانی، دەبینین کە دۆخی تەندروستیی ھاونیشتمانیان بە ئاستێکی مەترسیدار گەیشتووە، ئەگەر پێشتر ھاوشێوەی حکوومەتی ھەرێم ئەو ڕێوشوێنانەیان بگرتایەتە بەر، بەم دۆخە مەترسیدارە نەدەگەیشتن و دۆخەکەیان لە کۆنتڕۆڵکردن دەرنەدەچوو.

لە كوتاییدا، نیاز حاجی داوا دەكات، سەرجەم ھاووڵاتیان پابەندیی زیاتر بە ڕێکارەکانی خۆپارێزیەوە بگرنە بەر، تا بە باشترین شێوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە سنووردار بکرێت، ئەگەر وا نەکەین ئەوا ھەم کارەسات ڕوو دەدات و ھەم بابەتەکە درێژە دەکێشێت.





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad