English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسلێمانی شەش حاڵەتی نوێ ی کۆرۆنا تۆمار کرا
2020-03-20 [10:52 AM]

ZNA ــ هەولێر


ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی

ژمارە (٢٤)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٤٥٤٨) هاوڵاتین لە (٢٦) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٣٠) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٨٦٦) لە هەولێر، (٣٩٥) لە سلێمانی، (٢٢٦) لە دهۆك، (٣٨) لە هەلەبجە، (٤٤) لە گەرمیان، (٣٦) لە ڕاپەرین، (٢٥) لە کۆیە وە (٢٩١٨) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٧٥) هاوڵاتی.

2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٨) پشکنین ئەنجامدرا کە (٢٧) لە شاری هەولێر و (٦٤) لە شاری سلێمانی و (٨٧) شاری دهۆك، دەرەنجام (٦) تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا ،کە پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان (٢٣)، (٤٠)، (٤٠)، (٢٥)، (٧٠) ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن (٢٤) ساڵ کە سێ  تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، وە یەكێك لە تووشبووەکانی تر لە ووڵاتی اسپانیا گەڕاوەتەوە.

 

3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (٤٧) تووشبووە،  لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١٣) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆتیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان وە سوپاس بۆ پابەندبوونی هاوڵاتیان بە مانەوەیان لە ماڵەکانیاندا جارێکی تر تکا دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 

 

      وەزارەتی تەندروستی    .        

حکومەتی هەرێمی کوردستان 

     ٢٠ی ئازاری٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 598جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad