English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کەرەستەی پێویستی بۆ کوردستانی رۆژئاوا دابین نەکردوە
2020-03-21 [11:11 AM]

ZNA - هەولێر


 

پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان و مەترسیی هەیە ئەم نەخۆشیە بگاتە ناوچەکانی كوردستانی رۆژئاوا، لەهەمان کاتدا بەرپرسانی کوردی سووریا بە ئەمەریکەن ئینترپرایزیان وتووە ئیمکاناتی زۆریان نییە و تەنها ئامێریی دەستنیشانکردنی پلەی گەرمی جەستەیان لەبەردەستدایە.

بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی خۆی دەبوێرێت لە هاوکاری کردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

کوردی سووریا پاش دەرکردنی داعش لە ناوچەکانی باکووری سووریا، سیستەمێکی خۆبەڕێوەبەرییان لەو ناوچەدا دامەزراند. کوردی سووریا دەڵێن ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەتایبەت ئەوانەی سەرەبە نەتەوەیەکگرتووەکانن، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەفەرمی ناناسن. بۆیەش خۆیان دەبوێرن لە هاوکاریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کوردی سووریا.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی یارمەتیی وڵاتانی دیکە دەدات بۆ بەرەنگار بوونەوەی کۆرۆنا وەکوو پێدانی ئامێری پزیشکی و کیتی دەستنیشان کردنی کۆرۆنا و کەرەستەی پێویستی بەرگری لە نەخۆشی و چەند ئامێری دیکە.

بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا دەڵێن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بەو شێوەیە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا مامەڵە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا هاوکاریی ئێمە  ناکەن چوونکە ئێمە بە فەرمی قبووڵ ناکات.

بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هەوڵی داوە لە چەند ڕێگای دیکەوە لەوان سنووردارکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و داخستنی سنوورەکان ڕێگری لە پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە لە کوردستانی سووریا بکات.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad