English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن خۆت لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەپارێزیت 
2020-03-21 [03:07 AM]

ZNA- ھەولێر



لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووتە حاڵەتێکی تەنگەتاوی جیھانی و دڵەراوکێیەکی زۆری لە ناو خەڵکی بڵاوکردووتەوە . 


ھەرچەندە زانایانی ئەمەریکی پێشبینی دەکەن ئەم پەتایە تا ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت و تەشەنە بکات، بەڵام لەگەڵ چەندەھا سەنتەر توێژینەوە خەریکی دۆزینەوەی دەرمانن بۆ ئەم   نەخۆشییە . 
بۆچی ئەم ڤایرۆسە جیاوازە . 
چەندین جۆری جیاوازی ڤایرۆس ھەیە کە مرۆڤ تووشی لەرز ە تا دەکەن ، بەڵام ئەم جۆرەی ئەم جارە بکوژە و ناونراوە کۆرۆنای نوێ ، چونکە پێشتر ئەم جۆرە لە لای مرۆڤ نەناسراوە . 
لەبەر ھەندێک ھۆکاریش ئەم ڤایرۆسە ئاسایی نییە. 
-    زانایان پێیانوایە ئەم جۆرە ڤایرۆسە لە ئاژەڵێکی جیاواز گوازراوەتەوە بۆ مرۆڤ و ئەمەش کارێکی دەگمەنە . 
-    دواتر ئەم ڤایرۆسە لە مرۆڤێک دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە ، ئەمەش کارێکی دەگمەن بوو . 
-    ئەوەی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبێت بۆ ماوەی ١٤ رۆژ نیشانەکانی لێ بەدەر ناکەوێت ، ئەمەش جێگەی نیگەرانییە چونکە لە وانەیە لە کەسێکی تووشبوو کە ھیچ نیشانەیەکی لێ بەدەر نەکەوتووە بۆ کەسێکی دیکە . 

نیشانەکانی ئەم ڤایرۆسە چین . 
نیشانەکان بریتی دەبن لە . 
تا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش . 
کۆکەیەکی زۆر . 
ھاتنی چڵم لە نێو لووت . 
ئاوسانی قورگ . 
تەنگ بوونی ھەناسەدان . 
ئەمانە گرنگترین نیشانەکانی دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆڕۆنان . 

رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت ، لەوانەیە ئەم نیشانانە لەلای ھەندێک کەس زیاتر بێت و ببێتە ھۆی ئاوسانی سییەکان و تەنگ بوونی ھەناسەدان . 
ھەروەھا رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت ، بە دەگمەن ئەم جۆرە ڤایرۆس بکوژ دەبێت ، بەڵام ئەوانەی بەتەمەنن و کێشەی تەندروستی دیکەیان ھەیە وەک شەکرە و نەخۆشی دڵ زیاتر رووبەرووی ئەم ڤایرۆسە دەبنەوە و کاریگەری زیاتریان لێدەکات. 

چۆن دەتوانی خۆت بپارێزی لەم ڤایرۆسە : 
دکتۆر جۆن ویسمان وەزیری تەندروستی لە ولایەتی واشنتۆنی ئەمەریکی دەڵێت ، ئەوەی  خۆ پارێزی لە دژی ئەنفەلوەنزای دیکە دەیگریە بەر ، بەھەمان شێوە بۆ ئەمە جۆرە ڤایرۆسەش گونجاوە . 

بەردەوام دەستەکانت بە باشی بشۆ و بۆ ماوەی ٢٠ چرکە بە لایەنی کەم . 
ئەگەر ھەست کرد کۆکە و پژمینت ھەیە ، ئەوا دەم و لووتت داپۆشە بۆ ئەوەی نەبیتە ھۆی بڵاوبوونەوەی دلۆپە ئاوەکان ، ھەوڵبدە دەستەکانی لە خاوێنکردنەوە بەکار نەھێنی و زیاتر کلێنکس بەکار بھێنە بۆ خاوێنکردنەوەی خۆت . 

ھەروەھا رێکخراوی تەندروستی جیھانی داوا لەھەموو کەسێک دەکات کە گومانی تووشبوونی لێدەکرێت لە خەڵک دوور بکەوێتەوە و ھەروەھا گەر زانیت یەکێک تووشبووە ئەوا بە لایەنی مەتریک لێی دووربە . 

ئایا چارەسەری دیاریکراو ھەیە بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا : 
تا ئێستا دەرمانێکی تایبەت بەم ڤایرۆسە نییە ، بەڵام پزیشکەکان کار لەسەر کەمکردنەوەی نیشانەکانی دەکەن و تا ئێستاش رێژەیەکی زۆری خەڵک لەم ڤایرۆسە رزگاربوونە . 

چ پێکوتەیەک ھەیە بۆ ئەم ڤایرۆسە ؟ 
تا ئێستا زانایان لە سەرتاسەری جیھان کار دەکەن لەسەر دۆزینەوەی پێکوتەیەک بۆ ئەم ڤایرۆسە و سەرکەوتووش بوونە لەھەندێک تاقیکردنەوە .

بەڵام بۆ پەرەپێدانی پێکوتەیەکی تایبەت بەم ڤایرۆسە زانایان پێویستیان بە کاتی زیاترە و لەوانەی چەند مانگێکی پێویست بێت بۆ ئەوەی بەتەواوەتی بگەنە چارەسەری کۆتایی . 


یاسین احمد 
سەرچاوە | پێگەی CNN
 





ئەم هەواڵە 5143جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad