English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... رێكاری نوێی خۆپارێزی ده‌گرنه‌به‌ر
2020-03-21 [06:36 AM]

ZNA - هەولێر


بۆ توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ بڵاونه‌بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێی سه‌باره‌ت به‌ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌رده‌كات و هه‌رشوێنێكش پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توندی ده‌كاته‌وه‌‌.

 

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌ركردوه‌ كه‌ مه‌به‌سه‌ت لێی توند كردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزییه‌ له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، كه‌ له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا پێكهاتوه‌‌.

 

 

1-            هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن پێویسته‌ پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له‌كاتی كاركردنیشدا (ده‌ستكێش، ده‌مامك و كڵاو) به‌كار بهێنن.

2-            ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كاندا كاری پاره‌ وه‌رگرتن ده‌كات، نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ هه‌ویر، نان و سه‌موندا هه‌بێت.

3-            پێویسته‌ سه‌رجه‌م نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان زه‌رفی كاخه‌ز به‌كاربهێنن له‌بری زه‌رفی نایلۆن.

4-            له‌نانه‌واخانه‌كاندا نابێت به‌هیچ جۆرێك سۆده‌ به‌كار بهێنرێت.

5-            رۆژانه‌ و به‌ره‌ده‌وام شوێنه‌كه‌ به‌ ماده‌ی پاكژكردنه‌وه‌ (تعقیم) خاوێنبكرێته‌وه‌.

6-            بێجگه‌ له‌و كارمه‌ندانه‌ی له‌ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان‌ كارده‌كه‌ن، نابێت هیچ كه‌سێك بچێته‌ شوێنی هه‌ویر و شێلان و برژاندنی نان و سه‌مونه‌كان.

7-            كێشانی جگه‌ره‌ له‌ نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌.

 هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت به‌ رێنماییه‌كانه‌وه‌ شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌.

 

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





ئەم هەواڵە 901جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad