English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە توركیا تووشبون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەڵكشاندایە
2020-03-22 [07:34 AM]

​ZNA – هەولێر


بەگوێرەی هەواڵێكی وەزارەتی تەندروستی توركیا، ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لەو وڵاتە نزیكبووەتەوە لە ھەزار كەس و 21 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

فەخرەدین کوجە، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند: لە 24 کاتژمێری رابردوودا 12 کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتە 21 کەس.

كوجە دەشلێت : تۆمارکردنی 277 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆماركراوە  و ژمارەی تووشبوان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 947 کەس.

حکوومەتی تورکیا بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا قەدەغەی هاتووچۆی بۆ کەسانەی سەرووی تەمەنی 65 ساڵی راگەیاند و سەرتاشخانە و ئارایشگا و سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنە گشتییەکانیشی بەڕووی هاووڵاتییان داخست.

 





ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad