English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیوەی سوپای عێراق ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە
2020-03-22 [08:04 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزارەتی بەرگریی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی مۆڵەتی به‌ نۆرە (تەناوب) بە سەربازانی پیاو و مۆڵەتی کراوە بە ئەندامانی سوپا لە ئافرەتان جگە لەوانەی کە لەبواری پزیشکییدا کاردەکەن، ئەمەش وەک هەنگاوێکە بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای

وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: سەرۆکی ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم عوسمان غانمی لەسەر بنەمای بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بڕیاریداوە بە کارکردن بە سیستمی نۆرە (تەناوب).

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش روونکراوەتەوە، کە بڕیارەکە سەرجەم یەکەکانی سوپا دەگرێتەوە و بەشێوەی ١٥ رۆژ بە ١٥ رۆژ دەوامەکانیان لەلایەن یەکەکانیانەوە رێکدەخرێت.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، کە ئەو سەربازانەی لەمۆڵەتدا دەبن، دوای تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەکەیان و پەیوەندییکردنیان بە یەکەکانیانەوە، پێویستە پشکنینی تەندروستییان بۆ بکرێت و دڵنیابن لەوەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

ئەوەش هاتووە،  پێویستە فەرماندەیی هێزە وشكانییه‌كان نیوەی ژمارەی سەربازانی لە ئەرکدابن و له‌و رێژەیە کەمتر رێگەپێدراو نییە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەندامانی سوپا لە ئافرەتان مۆڵەتی کراوەیان پێدەدرێت جگە لەوانەی لە بواری تەندروستییدا کاردەکەن.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لەو وڵاتەدا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، گەیشتووەتە ٢٠٨ کەس و لەو ژمارەیە ١٧یان گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 4756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad