English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵی ھەڵدەوەشێتەوە 
2020-03-22 [12:22 PM]

ZNA- ھەولێر


لەگەل زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئیتاڵیا ئەگەرەکانی ھەڵوەشاندنەوەی خولی ئیتاڵی زیاتر دەبێت . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کۆریری دیللو سپۆڕتی ئیتاڵی ، لە کۆبوونەوەیەکی نافەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا پێشنیار کراوە ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵی کۆتایی پێبھێندرێت و ھەڵبوەشێندرێتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، بەشێک لە بەرپرسانی یەکێتیەکە پێشنیاریان کردوە یارییەکان لەسەرەتای مانگی حوزەیران دەست پێبکاتەوە ، بەڵام ئەو پێشنیارە جێگەی رەزامەندی ھەمووان نەبووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لەوەتەی دیبالا و کچە ھاوڕێیەکەی و مالدینی و کوڕەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوونە ، مەترسی زیاتر لەسەر یاریزانان دروست بووە ، چونکە ئەم کەسانە تێکەڵیان لەگەڵ یاریزانان زیاتر بووە . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad