English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوژینی ئیدریس ئیلبا تووشی کۆرۆنا بووە
2020-03-22 [06:36 AM]

هەولێر – ZNA


سابرینا هاوژینی ئەکتەری سینەمایی، ئیدریس ئیلبا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستیی جێگیرە.

 

تووشبوونی ئەو سابرینا لە دوای تووشبوونی هاوژینکەی دێت بەو ڤایرۆسە لە هەفتەی رابردوودا.

 

سابرینا رەخنەی زۆری ئاراستەکرا بەهۆی ئەوەی لە هاوژینکەی دوورنەکەوتەوە لە کاتێکدا دەیزانی کە هەڵگری ئەو ڤایرۆسەیە.

 

ئەکتەری فەرەنسی و جیهانی، ئیدریس ئیلبا، لە 16 ئەم مانگە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

 

ئەو ئەکتەرە لە تویتێکدا لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تویتەر هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە دوای ئەوەی هەستی کرد دووچاری ئەو ڤایرۆسە بووە و خۆی کەرەنتینەکردووە ەو دواتر پشکینی پێویستی ئەنجامداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری نەرویژی و جیهانی، کریستۆڤەر هیڤجۆ، تووشی هەمان ڤایرۆس بووە.

 

ئەو ئەکتەرە لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە ئینستگرام هەواڵی تووشبوونی بەو ڤایرۆسە بڵاوکردووەتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ئەکتەری سینەمایی تۆم هانکس و هاوژینەکەی کە تووشی ئەو ڤایرۆسە ببوون، ئەو شوێنەیان جێهێشت کە تێیدا کەرەنتینەکرابوون و بۆ ماوەی پێنج رۆژ تێیدا مانەوە و لە ماڵەکەیاندا درێژە بە کەرەنتینەکردنیان دەدرێت.

 

پێشتر هانکس و هاوژینەکەی ریتا ویلسن، لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی تووشبوونیان بەو ڤایرۆسە لە ئۆسترالیا بڵاوکردەوە.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad